رووداو دیجیتاڵ
پۆلیس لە ئامەد هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی کۆمەڵەی ئەدیبانی کورد و دەستی بەسەر پەرتووک و رۆژنامەکاندا گرت.
شەوی رابردوو تیمەکانی پۆلیس لە شارۆچکەی پەیاس هەڵیانکوتانە سەر باڵەخانەی کۆمەڵەی ئەدیبانی کورد.
پۆلیس دەستی بەسەر 150 پەرتووک و 1500 رۆژنامەی کۆمەڵەکەدا گرت؛ دواتر قوفڵی باڵەخانەکەی گۆڕی و کلیلەکەی بۆ موختاری گەڕەک جێهێشت.
رێدوور دیجلە، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ئەدیبانی کورد رایگەیاند، "باڵەخانەکە بەهۆی نۆژەنکردنەوەوە بە رۆژ کراوە نەبوو، شەویش هەڵمەتێک ئەنجامدرا. وەکو بەڕێوەبەرایتیی کۆمەڵەکە، نازانین بۆچی هەڵمەتەکە ئەنجامدراوە، "بەپێی ئەو زانیارییەی دەستمان کەوتووە، پۆلیس لیستی ناوی ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵەکەی پێبووە، کە یەکێکیان ژنێکی تەمەن 30 - 35 ساڵ بووە و گوتوویانە لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی دەکەن."
بە گوتەی هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ئەدیبانی کورد، "هەموو بەشەکانی کۆمەڵەکە پشکنراون. لە ئەنجامی گەڕانەکەدا نزیکەی 150 پەرتووک و 1500 رۆژنامە دەستیان بەسەردا گیراوە."
کۆمەڵەی ئەدیبانی کورد لە کانوونی دووەمی ساڵی 2020 لەلایەن ژمارەیەک نووسەری کورد دامەزرا، ئەوەش بەمەبەستی دەستەبەرکردنی هاودەنگی لەنێوان خۆیان و پەرەپێدانی ئەدەب و زمانی کوردی لە شاری ئامەد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ