بەرگریی شارستانیی سۆران بۆ هاونیشتمانییان: پێش کاژێر حەوتی ئێوارە ناوچە شاخاوییەکان جێبهێڵن

20-01-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، ئەو هاووڵاتی و گەشتیارانەی بۆ هەر مەبەستێک روویانکردووەتە ناوچە زۆر ساردەکان و سەر شاخەکان بۆ نێو بەفر، پێویستە پێش کاژێر حەوت ئەو شوێنانە جێبهێڵن.
 
دووشەممە 20ـی کانوونی دووەمی 2025، بەرگریی شارستانیی سۆران لە راگەیێندراوێکدا داوای لەو هاونیشتمانیانە کرد کە بۆ هەر مەبەستێک روو دەکەنە ناوچە زۆر ساردەکان و سەر شاخەکان بۆ نێو بەفر، "پێویستە بەر لە کاژێر 07:00ـی ئێوارە و بەر لە بەستنی شەقامەکان بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر بگەڕێنەوە."
 
داواشی لەو کەسانە کرد کە دەچنە نێو بەفر پێویستە ئۆتۆمبێلەکانیان لەجۆری دەبڵ ئەکسل بێت یاخود زنجیر بۆ تایەکانیان ببەستن، تاوەکو تووشی گیرخوارد نەبن و مەترسی لەسەر گیانیان دروست نەبێت.
 
بەرگریی شارستانیی سۆران داوا لە هاووڵاتییان دەکات، خۆیان بەدوور بگرن لەو شوێنانەی "بڕێکی زۆر" بەفری لێ باریوە.

 

بەفربارین لە سۆران؛ وێنە: ئومێد هەستانی
 
رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەرگری شارستانیی سۆران بە رووداوی گوت: "کەمێک پێش ئێستا لە چۆمان دوو ئۆتۆمبێل گیریان خواردبوو، هەموو ساڵێک ئێمە دووچاری ئەم کێشانە دەبینەوە گەشتیاران و هاووڵاتیان لە ناوچە سارد و شاخاوییەکان گیردەخۆن."
 
بە گوتەی رەوەند مەغدید، پار نزیکەی 1000 گەشتیار و 50 پاس لە رێگەی سیدەکان گیریان خواردبوو، تاوەکو کاژێر 12:00ـی شەو خەریکی هێنانە خوارەوەیان بوون.
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت: "شەپۆلی بەفر بارین لە دوای نیوەڕۆوە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستیپێکردووە و 10 سانتیمەتر باریوە و بەفربارینەکەش بەردەوامە."
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سەلاح دەروێش، سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی پێشڤەرۆ لە سووریا میوانی بووڵتنی دلبخوین دارا بوو

پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا: شاندی یەکگرتووی کوردی 9 ئەندامی دەبێت

سکرتێری پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا دەڵێت، تاوەکو ئێستا بانگهێشتنامەی فەرمییان بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی نەتەوەیی پێنەگەیشتووە. گوتیشی، ''کۆنفرانسەکە تەنیا بۆ قبووڵکردنی بۆچوونێکی هاوبەشە لەنێوان لایەنەکان.''