داواکاریی ژووری بازرگانیی هەولێر بۆ بایکۆتی کاڵای ئێرانی بە "ئەرێنی" وەڵام نەدراوەتەوە

20-01-2024
ئەندام جەبار
لە بازاڕی کۆفرۆشانی سۆران، کاڵا و کەلوپەلی ئێران رێژەی 80٪ـی دووکانەکانیان پێ پڕکراوەتەوە
لە بازاڕی کۆفرۆشانی سۆران، کاڵا و کەلوپەلی ئێران رێژەی 80٪ـی دووکانەکانیان پێ پڕکراوەتەوە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانەی کاڵا و کەلوپەلی هاوردەکراوی ئێران لە رێگەی دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەرانەوە دەگەیێننە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و، عێراق بە ریزی دوورودرێژ لە نۆرەدا وەستاون. 
 
بە قەرەباڵخیی ئەمڕۆ (شەممە، 20-1-2024)ـی دەروازەکە دەردەکەوێت؛ هێشتا ئەو داواکارییەی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر کردی بۆ بایکۆتی کاڵا و کەلوپەلی ئێران، بە "ئەرێ" وەڵام نەدراوەتەوە.
 
کاڵا خۆراکی و کەلوپەلە بیناسازییەکان لە دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەرانەوە هاوردە دەکرێن و، بازاڕ و شارەکانی نزیک سنوورەکان پشکی شێری ساخکردنەوەیان بەردەکەوێت. 
 
لە بازاڕی کۆفرۆشانی سۆران، کاڵا و کەلوپەلی ئێران رێژەی 80٪ـی دووکانەکانیان پێ پڕکراوەتەوە و، خواستی هاونیشتمانیانیش زۆرتر لەسەر کاڵای ئێرانییە.
 
عومەر محەممەد، دووکاندارە لە بازاڕەکەی سۆران و دەڵێ "هەندێک شتی ئێرانی هەن، کە لە هیچ جێگە و وڵاتێکی دیکە نییە، بۆ نموونە فاسۆلیای سوور و فاسۆلیای چیتی و لەپەنۆکی ئێرانی، ئەمانە تەنها لە ئێرانەوە دێن و هەر لەو وڵاتەش هەن، وڵاتی دیکە نیانە. (بایکۆت) لەو جۆرە شتانە کاریگەریی دەبێت، ئەگینا بایکۆتی کاڵای ئێرانی لەڕووی خۆراکی وەک برنج و ئەو جۆرە شتانە، کاریگەریی نابێت لە سەرمان."
 
رەئووف گوانی، دووکاندارێکی دیکەی بازاڕەکە باسی ئەوە دەکات ''رێژەی 60٪ـی ئەو کەلوپەلانەی نێو دووکانەکەم هەمووی ئێرانییە، ئەگەر لەجیاتی کەلوپەلی ئێران کەلوپەلی تورکی بەکاربێنین، گرانتر دەوەستێت و کاریگەریی زۆر دەکاتە سەر بژێوی و ژیانی خەڵک، لەبەرئەوە رۆژانە کارمان بە کاڵاکانی ئێران دەبێت."
 
هەرێمی کوردستان لە رێگەی سێ دەروازەی فەرمییەوە ئاڵوگۆری بازرگانی لەگەڵ وڵاتی ئێران دەکات. لەو ئاڵوگۆرە رێژەی 96٪ـی هاوردەیە و 4٪ـی هەناردە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر شەرابی ئەورووپیدا دەکات

سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی 200٪ پێناسی گومرگی بەسەر شەراب، شامپانیا و خواردنەوەکانی دیکەی دروستکراوی ئەورووپادا دەکات. ئەمەش وەک وەڵامدانەوە بۆ پلانێکی یەکێتیی ئەورووپا کە دەیەوێت پێناسی گومرگی بخاتە سەر ویسکی ئەمریکی.