دوو لیژنەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشەکەوە سەردانی هەولێر دەکەن

20-01-2024
نازەنین گۆران
نیشانەکردن هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لەبارەی هێرشەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێر سبەی هەشت ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەولێر دەکەن. ئەندامێکی لیژنەکە دەڵێت، "ئەو لیژنەیە بەدواداچوون بۆ هۆکاری هێرشکردنە سەر ماڵی پێشرەو دزەیی دەکات."

رۆژی شەممە. 20-01-2024، هەرێم کەمال ئاغا، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پێکهێنانی لیژنەکە لەسەر پێشنیازی من بووە، بۆ ئەوەی بەدواداچوون لەبارەی هێرشکردنە سەر ماڵی پێشرەو دزەیی بکەن، لیژنەکە فەرمانێکی پەرلەمانیی هەیە وسبەی یەکشەممە سەردانی هەولێر دەکات."
 
بە گوتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق، لیژنەکە لە هەشت ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پێکهاتووە هاوکات دوو ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەش ئامادە دەبن و رەزامەندی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراقیان وەرگرتووە و سەردانی ماڵی پێشڕەو دزەیی دەکەن کە لە هێرشەکانی ئێران کرابووە ئامانج و راپۆرتی خۆیان لەبارەی هێرشەکە ئامادە دەکەن. 
 
هەرێم کەمال ئاغا گوتیشی، لیژنەکە کاژێر 9:00ـی بەیانی لە بەغداوە بەڕێدەکەون و دوای ئەوەی راپۆرتی خۆیان ئامادەکرد ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراقی دەکەن و ئەوانیش ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی دەکەن. 
 
کاژێر 11:30 خوولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، بە مووشەک هێرش کرایە سەر شاری هەولێر و بەو هۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 16ـی دیکە بریندار بوون. 
 
هەر دوای رووداوەکە، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئەوان هێرشەکەیان کردووە و ژمارەیەک شوێنیان کردووەتە ئامانج کە "بنکەی تیرۆریستی" و "گرووپە دژبەرەکانی ئێران" بوون.
 
یەکێک لەو شوێنانەی کرایە ئامانج، ماڵی سەرمایەداری کورد پێشڕەو دزەیی، سەرۆکی گرووپی فاڵکۆن بوو، کە لەگەڵ کچە بچووکەکەی، میوانێکی و کارگوزارێکی ماڵەکە گیانیان لەدەستدا. 
 
هەر لە هێرشەکەدا هانا جووتیار، کە هاوژینی پێشڕەوە، لەگەڵ رەوان پێشڕەو تەمەن حەوت ساڵ و رۆژ پێشڕەو، کە تەمەنی 25 ساڵە و لەگەڵ باوکی کاری دەکرد، بریندار بوون.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی بەرپرسیار.

بەرپرسیار؛ دانیشتووانی 20 گوندی سنووری باسرمەی هەولێر 13 ساڵە داوای چاککردنی رێگەکەیان دەکەن

رێگەی گڕاو لە سنووری ناحیەی باسرمەی هەولێر هاتووچۆی 20 گوندی لەسەرە، دانیشتووانەکەی 13 ساڵە داوای چاککردنی دەکەن. رێگەوبانی هەولێر دەرخستەیەکی بە گوژمەی نزیکەی دوو ملیار دینار دەرکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەچووەتە واری جێبەجێکردنەوە. بەڕێوەبەری ناحیەی باسرمە دەڵێت: "پێشینە بۆ رێگەی گڕاوە".