رووداو دیجیتاڵ
گەنجێکی 18 ساڵ لەنێو یاریگەیەکی سنووری پارێزگای دهۆک سەری بەر ستوونی گۆڵی یاریگەکە کەوت و گیانی لەدەستدا.
ئەو گەنجە بۆ سەیرکردنی یاری چووبووە یاریگەیەکی سنووری خانکێ. زەردەشت شێخ شامو، بەڕێوەبەری ناحیەی خانکێ بە رووداوی گوت، گەنجەکە ناوی ئەیمەن تەحسینە و خەڵکی شنگال بووە.
ئەو گەنجە ژیانی هاوژینی پێکهێنابوو. بە گوتەی بەڕێوەبەری ناحیەی خانکێ، رووداوەکە لە یاریگەی وەرزشیی خانکێ بووە.
بەڕێوەبەری ناحیەی خانکێ چیرۆکەکەی بەمشێوەیە بۆ رووداو گێڕایەوە: کاژێر 13:30 ئەیمەن بۆ سەیرکردنی یارییەک چووەتە نێو یاریگە، خۆی بە ستوونی گۆڵی یاریگەکەدا هەڵواسیوە، لەوکاتەدا ستوونەکە شکاوە و بەر سەری کەوتووە، بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، کەسوکاری ئەو گەنجە سکاڵایان لەسەر خاوەنی یاریگەکە تۆمار کردووە و دەڵێن، کەمتەرخەم بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ