رووداو دیجیتاڵ
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەستگیرکردنی بەرپرسێکی داعشیان لە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دیلۆک، کە ئەمڕۆ هەینی 20ی کانوونی دووەمی 2023 بڵاوکراوەتەوە، تیمەکانی هۆبەی دژە تیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێکدا تۆمەتبارێکیان بە ناوی "هـ. ئـ" دەستگیرکردووە کە "بە فەرماندەی باڵای داعشی رەقە دادەنرێت و والی نەینەوا بووە."
لە راگەیێدراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، دوای ئەوەی زانیارییان دەستکەوتووە، ئەو بەرپرسەی داعش لە دیلۆکە، تیمەکانی دژە تیرۆر دەستیان بە کارکردن کردووە بۆ دەستگیرکردنی.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا تیمەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەو ماڵەی "هـ. ئـ" لە شاری دیلۆک لێی دەمایەوە و دەستگیریان کردووە.
لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی دیلۆک لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکە بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ