حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ یەکەمەکانی ساڵی 2016-2017ی دامەزراند

20-01-2022
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە بڕیارى مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتی ھەرێمی کوردستان، فەرمانی دامەزراندنی بەشێوەى هەمیشەیی بۆ سێ یەکەمەکانى ساڵى خوێندنى (2016 ـ 2017) لەسەر ئاستی کۆلێژ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرکرا.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20.1.2022، حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەپێى بڕیارى ژمارە 123ى ئەنجوومەنى وەزیران کە لە رێککەوتى 1ی کانوونی یەکەمى 2021 دەرچووە، مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتی ھەرێمی کوردستان، فەرمانی دامەزراندنی بەشێوەى هەمیشەیی بۆ سێ یەکەمەکانى ساڵى خوێندنى (2016 ـ 2017) لەسەر ئاستی کۆلێژ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرکرد.
 
دەرچووەکان ژمارەیان 1685 کەسە، لەسەر میلاکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتەکانى دیکە دادەمەزرێندرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە