رووداو - دەربەندیخان
توونێلی دهربهندیخان، له سبەیەوە (21-1-2019) بۆ ماوهی چەند رۆژێک بەمەبەستی چاکسازی دادهخرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکدا شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە کە "لە سبەیەوە، توونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەی سێ بۆ چوار رۆژ دادەخرێت و لەو ماوەیەدا چاکسازی تێدا دەکرێت".
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان داوا لە شۆفێران دەکات لە سبەیەوە رێگەی جێگرەوە بەكاربهێنن كە سەر شاخی بەرانانە و رێگە بەهەموو ئۆتۆمبێلێكیش دەدرێت لەوێوە هاتووچۆ بكات، بەو مەرجەی بتوانێ بە ئاسانی و سەلامەتی لەسەر شاخەوە تێپەڕێت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە هاتووچۆی دەربەندیخان شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە لەوەی رێگەی سەر بەنداوەكەش داخراوە و هاتووچۆی لێوەناكرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ