قورئانخوێنەکانی باشووری کوردستان لەسەر ئاستی جیهان رکابەری دەکەن
رووداو- هەڵەبجە
گەنجانی پارێزگای هەڵەبجە لە پێشبڕکێکی قورئانخوێندندا رکابەری پارێزگاکانی دیکە دەکەن.
مامۆستايه‌كى هه‌ڵه‌بجه بۆ ساڵی 2015 يه‌كه‌مى باشوورى كوردستان بووه له قورئانخوێندندا و هه‌شته‌مى عێراقيش بووه.
گۆران مه‌عروف، قورئانخوێنێكى نێودهوڵهتيیه و خه‌ڵكى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌يه و تاوه‌كو ئێستا به‌شدارى له شەش ڤێستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى خويندنهوهى قورئان كردووه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى باشوورى كوردستان.
له ساڵى 2013، يه‌كه‌مى باشوورى كوردستان بووه له قورئان خوێندندا.
ئەو قورئانخوێنە سەبارەت بەوەی خەڵکی هەڵەبجە ناوبانگیان هەیە بە دەنگخۆشی دەڵێت، “كۆمه‌ڵێك گه‌نجم لايه ده‌نگيان زۆر خۆشه، به‌ڵام ڕاهێنانيان پێنه‌كراوه، ئه‌گه‌ر ڕاهێنانيان پێبكرێت له‌م بواره‌دا گه‌نجى زۆرمان هەیە”.
ميهرهيان حه‌مه‌سه‌عيد، مامۆستاى پێدانى مۆڵه‌تى خوێندنى قورئان، دەڵیت” گه‌نجه‌كانى ئێمه جياوازن له شاره‌كانى تر، پۆلێكى زۆر له قوتابيانى شاره‌كه‌م به‌ڕێگه‌وه‌ن له كوڕان و كچان كه ده‌بنه مايه‌ى دڵخۆشى “.
چه‌ند ساڵێكه قورئانخوێنهكانى باشوورى كوردستان،گه‌شتونه‌ته هاوشانى قورئانخوێنهكانى جيهان و به‌شدارى چه‌ند فێستفاڵێكى نێوده‌وڵه‌تى قورئانخوێندنیان کردووە كه هه‌ندێكيان له ده‌ره‌وه‌ى باشوورى كوردستانن.