کەشناسی: سبەی باران دەبارێت
رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی نمەباران لەکاتەکانى دواى نیوەڕۆدا دەستپێدەکات. کەشناسێکیش دەڵێ "سبەی بە رێژەی جیاواز باران لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت، لە هەندێک ناوچەش، بەفر."
ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 19ـی کانوونی یەکەمی 2024) کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەوری لێ دەبێت، پاشان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، پلەی گەرما لە تۆمارەکانی دوێنێ نزیکدەبێتەوە، کە نزمترینی 5 و بەرزترینیش 13 پلە بوو."
لەبارەی کەشوهەوای رۆژی هەینی، کەشناسی دەڵێت، "سبەی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، پاشان بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت، سەرەتا نمەباران لەکاتەکانى دواى نیوەڕۆدا دەستپێدەکات، پاشان لە شەودا رێژەى دابارین لە زۆربەى ناوچەکان زیاتر دەبێت، بەتایبەتی لە سنوورى پارێزگەکانی سلێمانى، هەڵەبجە و ئیدارەى سەربەخۆی راپەڕین."
کەشناسی پێشبینی بەفربارینێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان دەکات.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پێشبینی ده‌كه‌ن ئێواره‌ی سبه‌ی، شه‌پۆلێكی بارانبارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و به رێژه‌ی جیاواز باران ببارێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانیش ئه‌گه‌ری به‌فربارین هه‌یه.
ئەو کەشناسە گوتی "له سه‌نته‌ری شاره‌كان، بارانێکی کەم دەبارێت، زۆرترین باران له سنووری پارێزگەکانی كه‌ركووک، سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ده‌بارێت، كه پێشبینی 6 بۆ 12 ملیم ده‌كرێت. له دهۆك، هه‌ولێر، ئیداره‌ی گه‌رمیان، سۆران و راپه‌ڕینیش 2 بۆ 5 ملم، ئه‌گه‌ری به‌فربارینیش لە ناوچەکانی قه‌ره‌داخ، پێنجوێن، بیاره، ماوه‌ت و قه‌سرێ هەیە."
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی:
هەولێر: 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى
دهۆک: 16 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى
سۆران: 15پلەى سیلیزى
گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى