نێچیرڤان بارزانی: هەمیشە پاڵپشت و پارێزەری ماف و داواکارییە رەواکانی کوردانی ئێزدی دەبین

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی رۆژووی ئێزی لە کوردانی ئێزدی دەکات و دەڵێت، هاوکار دەبن بۆ باشترکردنی ژیانیان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 19ـی کانوونی یەکەمی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رۆژووی ئێزیی کوردانی ئێزدییەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە. 
 
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: "جەژنی رۆژووی ئێزی بە گەرمی لە بەڕێزان میر و جڤاتا رووحانی و تەواوی خوشک و برا ئێزدییەکانمان لە کوردستان، عێراق و هەر شوێنێکی جیهان پیرۆز دەکەم. هیوای جەژنێکی خۆش و پشووێکی ئارامیان بۆ دەخوازم." 
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەکات: "خوشک و برا ئێزدییەکانمان پشتڕاست دەکەینەوە کە کوردستان هەمیشە بە وڵاتی پێکەوە ژیان بۆ هەموو پێکهاتەکان دەمێنێتەوە و هەمیشە پاڵپشت و پارێزەری ماف و داواکارییە رەواکانیان دەبین. هەروەها هاوکار دەبین بۆ باشترکردنی رەوشی ژیانیان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان."
 
کوردانی ئێزدی دوای سێ رۆژ بەڕۆژووبوونی ئێزی، جەژنی ئێزی دەگێڕن، خەڵک لەو رۆژەدا لە ناوچە جیاجیاکانەوە لە بەیانی زووەوە روو لە گۆڕستانەکان دەکەن. پاشان دەچنە مەزارگەکان و ئەوانەی لە یەک زوویر بووبن، لەو جەژنەدا داوای لێبووردن لە یەک دەکەن.
 
جەژنی رۆژووی ئێزی هاوکاتە لەگەڵ یەکەم هەینی لە مانگی کانوونی یەکەمی رۆژهەڵاتی، کە ساڵانە سێ رۆژ دێتە پێش، دەبێتە پشووی فەرمی بۆ پێکهاتەی ئێزدی.
 
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی: 
 
جه‌ژنا ڕۆژى يێن ئێزى ب گه‌رمى ل ڕێزداران میر و جڤاتا ڕووحانی و ته‌ڤایا خوشك و برايێن مه‌ یێن ئێزدى ل كوردستانێ، عيراقێ و ل هه‌ر جهه‌کێ بن، پیرۆز دکه‌م. هیڤییا جه‌ژنه‌كا خۆش و بێهنڤه‌دانه‌كا ئارام و ته‌نا بۆ هه‌میا دخوازم.
 
خوشك و برايێن مه‌ يێن ئێزدى پشتڕاست دکه‌ین کو کوردستان دێ هه‌ر مینیت وه‌لاتێ پێکڤه‌ژیانێ بۆ هه‌می پێکهاته‌یان و دێ هه‌ر پشته‌ڤان و پارێزڤانێن ماف و داخوازێن وان یێن ڕه‌وا بين، هه‌روه‌سا دێ هاریکار بین بۆ باشترکرنا ڕه‌وشا ژیانا وان و ئاڤه‌دانکرنا ده‌ڤه‌رێن وان.
 
جه‌ژن ل هه‌میا پيرۆز بيت، هه‌ر سال ب خێر و خۆشى.
 
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکێ هه‌رێما کوردستانێ
٢٠٢٤/١٢/١٩

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە