یەکێتی و پارتی لە کەرکووک ژمارەی دەنگەکانیان ئاشکرا دەکەن

19-12-2023
سیروان عەباس
نیشانەکردن هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارەی دەنگەکانیان لە سنووری پارێزگای کەرکووک ئاشکرا دەکەن. یەکێتی دەڵێت '160 هەزار دەنگمان هێناوە' و پارتیش دەڵێت '50 هەزار دەنگ.'
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە کەرکووک کەوتوون، بەپێی ئەنجامی هەزار و 417 وێستگەی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ناوەندی کەرکووک، ئەنجامەکان بەمجۆرە بوون: 
 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 132،481 دەنگ
پارتی دیموکراتی کوردستان: 44،798 دەنگ
نەوەی نوێ: 23،548 دەنگ 
 
بەپێی بەدواداچوونێکی رووداو، لە کۆی گشتی دەنگەکاندا لە سنووری پارێزگای کەرکووک، بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان، دەنگەکان بەمشێوەیە بوون: 
 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: زیاتر لە 155 هەزار دەنگ
پارتی دیموکراتی کوردستان: 49 هەزار دەنگ
نەوەی نوێ: نزیکەی 25 هەزار دەنگ

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".