لە کەرکووک کورد هەشت کورسیی مسۆگەر کردووە

19-12-2023
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، کورد هەشت کورسیی مسۆگەر کردووە کە زۆربەیان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بردوونیەتەوە و بەربژێرێکی یەکێتیش زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، کورد لە کەرکووک هەشت کورسیی مسۆگەر کردووە؛ یەکێتی 5 کورسی، پارتی دوو کورسی و نەوەی نوێ یەک کورسی. یەکێتی چاوی لە کورسی شەشەمە، ئەگەر بیباتەوە کورد لە ئەنجوومەنی داهاتووی پارێزگای کەرکووک دەبێتە زۆرینە.
 
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە کۆتایەکی کریستیانەکانەوە، 16 کورسییە.
 
بەپێی زانیارییەکانی هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە کەرکووک، نەشئەت شاوێس، بەربژێری یەکێتی زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە.
 
بەشداریکردنی هاونیشتمانییان لە سنووری پارێزگای کەرکووک
 
داقووق: 70٪
دوبز: 63٪
عەدالە: 53٪
قۆرییە: 58٪
رەحیماوا: 60٪
حەویجە: 74٪
دۆمیز: 59٪
ئازادی: 65٪
میقداد: 62٪
عرووبە: 54٪
عەرەفە: 66٪
تسعین: 59٪
شوان: 67٪
قەرەهەنجیر: 67٪
 
دەنگەکان لە قەزای دوبز
 
پارتی: 1,323 دەنگ
یەکێتی: 3,110 دەنگ
تورکمان: 192 دەنگ
هاوپەیمانی عەرەبی: 1,690 دەنگ
کەرکوکنا: 693 دەنگ
قیادە: 2,893 دەنگ
هاوپەیمانی عرووبە: 688 دەنگ 
 
 
ئەنجامی دەنگەکان لە 19 بنکەی دەنگدانی ناو شاری کەرکووک
 
قوتابخانەی 11ی ئازار 
 
یەکێتی: 1,289 دەنگ
پارتی: 343 دەنگ
نەوەی نوێ: 264 دەنگ
 
قوتابخانەی ئیسکانی کچان
 
یەکێتی: 925
پارتی: 264
نەوەی نوێ: 198
 
قوتابخانەی یادگار
 
یەکێتی: 1102 
پارتی: 261 
نەوەی نوێ: 216 
 
قوتابخانەی مهاباد
 
یەکێتی: 1264
پارتی: 782
نەوەی نوێ: 192
 
ئامادەییی ئازادی کوڕان
 
یەکێتی: 461
پارتی: 153
نەوەی نوێ: 107 
 
قوتابخانەی رەنجەڕۆ
 
یەکێتی: 845 
پارتی: 204
نەوەی نوێ: 162
 
قوتابخانەی گوڵان
 
یەکێتی 524 
پارتی 117
نەوەی نوێ 120
 
قوتابخانەی شادومان
 
یەکێتی: 571
پارتی: 118
نەوەی نوێ: 85
 
قوتابخانەی کازیوە
 
یەکێتی: 991
پارتی: 229
نەوەی نوێ: 252
 
قوتابخانەی ئاڵا
 
یەکێتی 888
پارتی: - 
نەوەی نوێ: –
 
قوتابخانەی بڵێسە
 
یەکێتی: 965
پارتی: 170
نەوەی نوێ: 179
 
قوتابخانەی گەل
 
یەکێتی: 453
پارتی: 143
نەوەی نوێ: 114
 
قوتابخانەی نەورۆز
 
یەکێتی: 1333
پارتی: 385
نەوەی نوێ: 268

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".