بەشێک لە قوتابییانی سنووری بایکۆت کاتە بەتاڵەکانیان بە کارکردن پڕدەکەنەوە؛ 'خوێندن لەم وڵاتە سوودی نییە'

20-12-2023
سازگار سەڵاح
کارکردنی قوتابییان بەهۆی بایکۆتی قوتابخانەکانەوە
کارکردنی قوتابییان بەهۆی بایکۆتی قوتابخانەکانەوە
نیشانەکردن بایکۆتکردن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی بایکۆتی دەوام لە قوتابخانەکان لەلایەن مامۆستایانەوە بەشێک لە قوتابییان کاتی بەتاڵیان زۆرە و هەندێکیان لەبری خوێندن خۆیان بە کارکردنەوە سەرقاڵ کردووە و بەشێکی دیکەیان هاوشێوەی مامۆستایان لە خۆپێشاندانەکاندا بەشداردەبن. 
 
ئەحمەد ئەمجەد تەمەنی 15 ساڵە و بڕيار بوو بۆ ئەم ساڵی خوێندن لە پۆلی 9ـی بنەڕەتی بخوێنێت، بەڵام ئێستا لە يەکێک لە کەبابخانەکانی هەڵەبجە کاردەکات و دەڵێت، "بەيانييان کاژێر شەش دووکان دەکرێتەوە دێم تاوەکو کاژێر 03:00ـی عەسر کار دەکەين، ئەم ئيشە لەوە باشترە لەدەرەوە بيت و بەتاڵ بيت، تووشی هەڵەش نابيت و قازانجيش دەکەیت، قوتابخانەش خۆشە، بەڵام ئەگەر سوودی هەبێت، لەم وڵاتەدا سوودی نيیە و ئيشەکە باشترە."
 
دەیان قوتابی دیکەی هاوشێوەی ئەحمەد کە کاتی بەتاڵیان زۆرە و نازانن چۆن بەسەریبەرن، لەگەڵ دایک و باوکیان دەچنە خۆپێشاندانی مامۆستایان، بەهیوای ئەوەی داواکاریی مامۆستایان جێبەجێبکرێت و بگەڕێنەوە قوتابخانە.
 
ژيوا توانا، قوتابییەکی دیکەیە لە هەڵەبجە و لەبارەی ئەو کاتە بەتاڵانەی بەهۆی بایکۆتەوە هەیانە گوتی، "رۆژانە کاتەکانم بە چنين و کتێب خوێندنەوە بەسەر دەبەم ئەوکاتەی کە دەمێنێتەوە ئەگەر قوتابخانە هەبوايە لە قوتابخانە کاتەکانم بەسەرم دەبرد."
 
ئەسمەر بەرزان، مامۆستایەکە لە شارەکە و باسی گرفتی خوێندکاران دەکات بەهۆی بایکۆتەوە و دەڵێت، "منداڵەکان کە ناچنە قوتابخانە ئەرکيان زۆر گرانترە لەسەر ماڵەوە، ئێستا دەبێت ئاگاداری منداڵەکان بین کە کەمترين کات سەيری ئايپاد و تەلەڤزيۆن و خۆی بە شتی لابەلاوە سەرقاڵ بکات، مەجبوورین سەرقاڵی بکەین بە کۆمەڵێک شتی ديکەوە. خەم لە قوتابخانە دەخۆیت خەمی منداڵەکەت خەمی قوتابی زۆر کات دڵت پڕ دەبێت بۆيان کە باوەشت پێدا دەکەن."
 
نزيکەی 100 رۆژە بەشێوەيەکی فەرمی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە کوردستان لێدراوە، بەڵام تائێستا لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئيدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرميان دەست بە خوێندن نەکراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

زۆرینەی پێکهاتەکان بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

پێشتر کێبڕکێی هەموو پارت و لیستەکان لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر 100 کورسی بوو، کۆتاکانیش 11 کورسییان هەبوو، بەڵام ئێستا کێبڕکێی ئەوان بۆ 95 کورسییە و رکابەریی پێکهاتەکانیش لەسەر پێنج کورسییە.