عەلی قەڵایی: دەکرێت دەنگی ئیسلامییەکان بفەوتێت

19-12-2023
ژیڤان بەکر
عەلی قەڵایی قسە بۆ هەری محەممەد دەکات.
عەلی قەڵایی قسە بۆ هەری محەممەد دەکات.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرپەرشتیارێکی بەشی هەڵبژاردنی کەرکووک – سەلاحەدین دەڵێت، "ململانێی هەڵبژاردن لە نێوان ئێمە و لایەنە عەرەبییەکان زۆر تووند بوو. کورد لە کەرکووک یەکەم دەبێت و پێشبینی دەکەم دەنگەکانی بگاتە 200 هەزار دەنگ."
 
رۆژی 19ی کانوونی یەکەمی 2023، عەلی قەڵایی، سەرپەرشتیاری بەشی هەڵبژاردنی کەرکووک – سەلاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: "لایەنە عەرەبییەکان کە رکابەرێکی تووندی ئێمەن، لەوانەیە ژمارەی دەنگەکانیان بگاتە 180 – 190 هەزار دەنگ. بەڵام پێشبینی دەکەم دەنگەکانی کورد بگاتە 200 هەزار و لە کەرکووک یەکەم دەبێت."
 
سەرپەرشتیاری بەشی هەڵبژاردنی کەرکووک – سەڵاحەدینی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد: "ئومێد دەکەین کورد 8 کورسی بهێنێت و 50+1ی ئەنجوومەنەکە بین، بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستەکان گرنگە بۆ کورد. چەندین ساڵە ستەممان لێ دەکرێت؛ پەراوێزیان خستووین، ئومێدمان وایە بگەینە ئەو رێژەیە و 50٪ی کورسییەکان لای ئێمە بێت."
 
بە گوتەی سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێش هەڵبژاردن، یەکێتی زۆر هەڵیداوە کورد لە کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان بە یەک لیست بچێتە هەڵبژاردنەوە، بەڵام رێکنەکەوتن. عەلی قەڵایی لەو بارەوە دەڵێت: "یەکێتی یەکەمی کەرکووک دەبێت، لیستی راکان جبووری دووەم و دواتر پارتی و لیستی بەرەی تورکمانی، لێک نزیکن. لایەنە ئیسلامییەکانیش بەداخەوە ئەگەری هەیە دەنگیان بفەوتێت و ئەمە بۆ کورد زەرەرێکی گەورەیە. پێشتر پێشبینی ئەمەمان کردبوو، هەروەها ئاگەداریشمان کردبوونەوە کە ئێوە بەدروستکردنی ئەو لیستە دەنگی کورد دەسووتێنن."
 
تائێستا ئەنجامی فەرمی رانەگەیێندراوە، بڕیارە ئەمڕۆ کاژێر 17:00 کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامی فەرمی رابگەیێنێت.  
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە کەرکووک کەوتوون، بەپێی ئەنجامی هەزار و 417 وێستگەی دەنگدان لە ناوەندی کەرکووک، ئەنجامەکان بەمجۆرە بوون:
 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 132,481 دەنگ 
پارتی دیموکراتی کوردستان: 44,798 دەنگ 
نەوەی نوێ: 23,548 دەنگ 
 
بەپێی بەدواداچوونێکی رووداو، لە کۆی گشتی دەنگەکاندا لە سنووری پارێزگای کەرکووک، بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان، دەنگەکان بەمشێوەیە بووە:
 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: زیاتر لە 155 هەزار دەنگ
پارتی دیموکراتی کوردستان: 49 هەزار دەنگ 
نەوەی نوێ: نزیکەی 25 هەزار دەنگ
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".