خوێندنی باڵا ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکارانی لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان راگەیاند

19-12-2022
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێمی کوردستان ئەنجامى وەرگرتنى دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان راگەیاند و لە ئێستاوە پێشکەشکاران دەتوانن لەڕێگەى لینکى (mhe-privatestudy.com) ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.
 
راگەیاندنى ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان هاوکاتە لەگەڵ بڕیارى وەزارەتى خوێندنى باڵا وتوێژینەوەى زانستى تایبەت بە کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان کە ساڵانە بە رێژەى 10 بۆ 20% کەمدەکرێتەوە، "ئەمەش لەپێناو لەبەر چاوگرتنى بارى دارایى هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان."

وەزارەتی خوێندنی باڵا رۆژی دووشەممە، 19-12-2022 ئاماژەی بەوە کردووە، پێشکەشکارانى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان لە ئێستاوە ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە، هەروەها پێویستە وەرگیراوان لەماوەى سێ رۆژدا پەیوەندى بە شوێنى وەرگرتنیان بکەن، "ئەگینا بە پێچەوانەوە مافى وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نزیکەی 70 هەزار پەنابەری رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە کەمپی دۆمیز دەمێننەوە.

دانیشتووانی کەمپی دۆمیز لە گەڕانەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان دوودڵن

کەمپی دۆمیز لە پارێزگای دهۆک نزیکەی 70 هەزار پەنابەری رۆژئاوای کوردستان و سووریا تێیدا دەمێننەوە. 20 رۆژە سووریا لە ژێر دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد نەماوە، بەڵام کوردانی دانیشتووی کەمپی دۆمیز لە گەڕانەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان دوودڵن.