ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لێپێچینەوەی لەگەڵ ترەمپ پەسندکرد

19-12-2019
نامۆ عەبدوڵڵا
نامۆ عەبدوڵڵا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
نیشانەکردن ترەمپ ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا
A+ A-
 
رووداو- واشنتن

دوای چەندین کاژێر گفتوگۆکردن لەنێو ئەندامانی هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتدا، زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگیان بۆ تۆمەتبارکردنی دۆناڵد ترەمپ بە تووشبوون بە دوو تاوانی گەورە دا و لێپێچینەوەیان لەگەڵیدا پەسەندکرد.
 
لە دانیشتنی رۆژی چوارشەممە 18-12-2019دا ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لێپێچینەوەی لەگەڵ ترەمپ خستە دەنگدانەوە، 230 ئەندامی کۆنگرێس بە بەڵێ دەنگیاندا و 197 ئەندامی دیکەش رەتیانکردەوە. هەروەها لە پرسی دووەمدا کە ئاستەنگخستنە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران بوو، 229 ئەندامی کۆنگرێس بە بەڵێ دەنگیان دا و 198 ئەندامی دیکەش بە نەخێر لەو پرسەدا دەنگیان دا.
 
لە یەکەم کاردانەوەشیدا دوای بڕیارەکەی ئەنجوومەنی پیران، ترەمپ رایگەیاند، ئەوەی کۆنگرێس کردوویەتی خۆکوشتنی سیاسییە.
 
نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کە لە پارتی دیموکراتەکانە رایگەیاند "ئەوەی ئەمڕۆ قسەی لەسەر دەکەین راستیی سەلمێندراوە کە سەرۆک دەستووری پێشێلکردووە. راستییەکی دیکەش ئەوەیە کە سەرۆک هەڕەشەیەکی بەردەوامە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیمان".
 
ترەمپ ئەم بڕیارەی کۆنگرێسی بە هەوڵی "کودەتا" دژی سەرۆکێکی هەڵبژێراو لێکدایەوە. تەنانەت یەک ئەندامی پارتی کۆمارییەکان دەنگیان دژی سەرۆک ترەمپ نەدا، بەڵام چونکە کەمینەن، نەیانتوانی رێگربن لەبەردەم پەسەندکردنی بڕیارەکەدا.
 
دەگ کۆلینس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران و پارتی کۆمارییەکان ئاماژە بەوە دەکات "هەر ئێستا پێتدەڵێم خاتوون، سەرۆکی ئەنجوومەن، ئێمە لە پارتی کۆمارییەکان هیچ گرفتمان نییە کە بابەتەکە بە هاووڵاتییانی ئەمریکا بدەین تاوەکو لە سندووقەکانی دەنگدان یەکلایی بکەنەوە، چونکە ئەوان دۆناڵد ترەمپیان هەڵبژاردووە، ئەم بڕیارە بە دەست دەنگدەرە نەک ئەم ئەنجوومەنە".
 
دەنگدانەکەی چوارشەممە واتای ئەوە دەگەیێنێت دەبێت دۆناڵد ترەمپ لەسەر خراپبەکارهێنانی دەسەڵات دادگایی بکرێت بۆئەوەی متمانەی لێوەربگیردرێتەوە یاخود نا. دوای پەسندکردنیشی، دەبێت مانگی داهاتوو ترەمپ بچێتە بەردەم ئەنجوومەنی پیران، ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران رۆڵی دادوەر دەبینن، لەگەڵ ئەوەش ئەنجوومەنی پیران کۆمارییەکان تێیدا زۆرینەن، گرنگی زۆر بەو پرسە نادەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.