هەولێر دیجیتاڵ
سەرپەرشتیاری دەروازەی زێت رایگەیاند، لە رۆژانی سەرژمێریدا، پابەندی بڕیاری قەدەخەی هاتووچۆن؛ هیچ جموجۆڵێکی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەکەدا نابێت.
ئەمڕۆ (سێشەممە، 19ـی 11ـی 2024) جیهاد بەرگاری، سەرپەرشتیاری دەروازەی زێت بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "هەموو جموجۆڵێکی بازرگانی و گەشتیاری لە دەوازەی زێت، بەهۆی بڕیاری قەدەخەی هاتووچۆی سەرژمێرییەوە، رادەوەستێت."
بە گوتەی سەرپەرشتیاری دەروازەکە لە رۆژانی سەرژمێری (20 و 21ـی ئەم مانگە) هاتنی خەڵکی وڵاتانی دراوسێ قەدەخەیە. هاونیشتمانیانیش ناتوانن بچنە دەرەوە؛ تەنیا عێراقی و کوردستانییەکان دەتوانن بگەڕێنەوە نێو سنووری هەرێمی کوردستان.
بڕیارە رۆژانی 20 و 21ـی تشرینی دووەم، بۆ یەکەمجار لەدوای 37 ساڵ، سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان و عێراق پێکەوە بکرێت و تیمەکانی سەرژمێری لەو دوو رۆژەدا سەردانی خێزانەکان دەکەن بۆ تۆمارکردنی زانیارییەکان.
رۆژی 10ـی ئایاری 2023، دەروازەی سنووری زێت کە دەکەوێتە سنووری قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان لەنێوان هەرێمی کوردستان و باکووری کوردستان و تورکیادا کرایەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ