بەشێک لە دانیشتووانی ناحیەی سکتان خۆپێشاندانیان کرد

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەشێک لە هاونیشتمانییانی ناحیەی سکتان لە سنووری قەزای کۆیە لە پارێزگای هەولێر خۆپێشاندانیان کرد.

رۆژی سێشەممە، 19ـی تشرینی دووەم، تاریق حەیدەری، قایمقامی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "نزیکەی چوار ساڵە شاخەوان سکتانی، بەڕێوەبەری ناحیەی سکتانە. دوێنێ بڕیار درا کە لەگەڵ مەهدی مستەفا، بەڕێوەبەری ناحیەی بالیسان شوێنەکانیان دەگۆڕدرێت."
 
سەبارەت بە هۆکاری ئاڵۆگۆڕەکە، قایمقامی کۆیە گوتی، "هیچ هۆکارێکی دیاریکراو نییە، بەڵکو تەنیا رێکاری کارگێڕییە. بڕیارەکە دەرکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نووسراوی فەرمیمان بە دەست نەگەیشتووە."
 
بە گوتەی قایمقامی کۆیە، هاونیشتمانییانی ناحیەی سکتان لە تەواونەکردنی رێگەی شەقڵاوە - سکتان - هیرانیش نیگەرانن کە رێگەی سەرەکیی ناحیەکەیانە و  گوتی، "زیاتر لە دوو ملیاری بۆ تەرخانکرا، بەڵام تاوەکو ئێستا رێگەکە تەواو نەکراوە."
 
تاریق حەیدەری گوتی، زیاتر لە سێ مانگە کارکردن لەو رێگەیەدا لەلایەن بەڵێندەرەکانەوە راگیراوە، هۆکارەکەش ئەوەیە کێشەی تەکنیکی و نەدانی پارەیە بە بەڵێندەران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

لە سۆران خانووی کرێ دەستناکەوێت

لە قەزای سۆران خانووی كرێ دەستناكەوێت. سەرۆکی ئەنجوومەنی نووسینگەکانی خانووبەرە دەڵێت، "هۆکارەکە چڕیی دانیشتووان و هاتنی خەڵکی دەوروبەرە." خاوەن نووسینگەیەکی خانووبەرەش دەڵێت، "کرێی خانوو نزیکەی دوو هێندە زیاد بووە."