لە کرماشان لە 7 مانگدا 311 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە حەوت مانگدا 311 کەس لەو پارێزگایە بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە.
 
رۆژی دووشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2024 محەممەد حەیدەری، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە ماوەی 7 مانگی رابردوودا (21-03-2024 تاوەکو 21-10-2024) لە سنووری پارێزگای کرماشان 311 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە، پێنج هەزار و 860 کەسیش بریندار بوون.
 
محەممەد حەیدەری گوتی، 75%ی رووداوەکانی هاتووچۆ لەو ماوەیەدا لەسەر رێگەکانی نێوان شارەکان و 25%ی رووداوەکانیش لە نێو شارەکان بوون.
 
ئەم ساڵ لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆی کرماشانەوە بانکی زانیاری سەبارەت بە شۆفێران دروستکراوە، حەیدەری گوتی، "تاوەکو ئێستا وەکو سزا مۆڵەتی شۆفێری لە 60 کەس وەرگیراوەتەوە، کە بوونەتە هۆی چەندین رووداوی هاتووچۆ."
 
ساڵانە هەزاران کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوەکانی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدەدەن، بە شێوەیەک کە رووداوەکانی هاتووچۆ بە دووەم هۆکاری گیانلەدەستدان لە ئێران دادەنرێت.
 
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ئێران، ساڵی رابردوو 20 هەزار و 45 کەس بە رووداوەکانی هاتووچۆ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و 369 هەزار کەسیش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

لە سۆران خانووی کرێ دەستناکەوێت

لە قەزای سۆران خانووی كرێ دەستناكەوێت. سەرۆکی ئەنجوومەنی نووسینگەکانی خانووبەرە دەڵێت، "هۆکارەکە چڕیی دانیشتووان و هاتنی خەڵکی دەوروبەرە." خاوەن نووسینگەیەکی خانووبەرەش دەڵێت، "کرێی خانوو نزیکەی دوو هێندە زیاد بووە."