راگەیێندراوێک لە پارێزگاری سلێمانییەوە لەبارەی بارانی بەخوڕ و لافاو

19-11-2023
دیار جەمیل
نیشانەکردن کەشوهەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی لە ئەرکدا دەبن و دەسەڵاتییان بەخشیوەتە سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان "لە هەر دۆخێکی پێویستدا لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان بڕیار بدەن."
 
رۆژی یەکشەممە، 19-11-2023، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لەبارەی بارانی بەخوڕ و لافاوەوە لە راگەیێندراوێکدا، رایگەیاند، "بەپێی ئەو پێشبینی و ئاماژانەی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێمانگەیشتوون؛ ئەگەری بارانی زۆر و بەخوڕ هەیە."
 
بەگوتەی هەڤاڵ ئەبوبەکر، "هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنووری پارێزگای سلێمانیمان راسپاردووە وەک هەمیشە؛ لە خزمەتی هاووڵاتیاندا دەبن."
 
رۆژی شەممە، 18-11-2023، کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا کە بە نێونیشانی "هۆشداری کەشناسی" بڵاویکردەوە رایگەیاند، "لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی نێوەڕاست لەسەر هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکرێت سبەی یەکشەممە باران لە تەواوی ناوچەکەمان بەشێوەی مامناوەند ببارێت؛ لەکاتەکانی شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی ئاماژە پێکراو قووڵتر دەبێتەوە و دابارینەکە زیاد دەکات و هەندێجار هەورە برووسکەی لەگەڵدا دادەبێت."
 
پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، دەسەڵاتییان بەخشیوە بە سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان بەگوێرەی تایبەتمەندیی ناوچەکەیان و ئەو دۆخانەی دێنە پێشەوە، بە راوێژ و هاوئاهەنگی لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنوورەکەیاندا "لە هەر دۆخێکی پێویستدا بڕیار لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان بدەن." 
 
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی رۆژی شەممە(18-11-2023)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە ئێوارەی یەکشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەموو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تاوەکو ئێوارەی دووشەممە بە بەهێزی بەردەوام دەبێت و لە هەموو شوێنەکانیش زیاتر لە 50 ملیمەتر باران دەبارێت. بارانبارینەکە لە ئێوارەی سێشەممەوە لاواز دەبێت و کۆتایی دێت."
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رۆژی شەممە، رێژەی بارانبارینی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە چەند رۆژی رابردوو رێژەکەی بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:
 
پارێزگای هەولێر؛ شاری هەولێر 0.7 ملیمەتر، پیرمام 8 ملیمەتر، سۆران 14.4 ملیمەتر، هیران 15 ملیمەتر، بارزان 46 ملیمەتر، مێرگەسۆر 114.8 ملیمەتر.
 
پارێزگای سلێمانی؛ شاری سلێمانی 1.5 ملیمەتر، رانیە 9 ملیمەتر، قەڵادزێ 4 ملیمەتر، سەرکەپکان 22 ملیمەتر، چوارتا 3.5 ملیمەتر.
 
پارێزگای دهۆک؛ شاری دهۆک 4.2 ملیمەتر، زاخۆ 1 ملیمەتر، ئاکرێ 33 ملیمەتر، بامەڕنێ 12.8 ملیمەتر، کانی ماسێ 11 ملیمەتر، ئامێدی 12 ملیمەتر، بجیل 68 ملیمەتر، دینارتە 88 ملیمەتر، شێخان 35.5 ملیمەتر، قەسرۆک 113.5 ملیمەتر.
 
پارێزگای هەڵەبجە؛ شاری هەڵەبجە 0.7 ملیمەتر، تەوێڵە 1.7 ملیمەتر، بیارە 0.5 ملیمەتر، خورماڵ 1.2 ملیمەتر، سیروان 0.4 ملیمەتر.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حەیدەر شەشۆ لە نووڕۆژی رووداو قسە دەکات

حەیدەر شەشۆ: مەترسیی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شنگال هەیە

فەرماندەی هێزی ئێزیدخان دەڵێت، ''بەشێکی گرووپە چەکدارە عێراقییەکان هەوڵدەدەن چیای شنگال بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەکاربهێنن''؛ گوتیشی، مەترسیش هەیە ئیسرائیل لە وەڵامدا هێرش بکاتە سەر شنگال.