راپرسییەک: لە باکووری کوردستان دەنگی هەدەپ 9% زیادبووە و دەنگی ئاکپارتی 5% کەمبووەتەوە
رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی راپرسییەکی ناوەندی راپرسی و لێکۆڵینەوەی سۆسیۆ پۆڵەتیک، کە لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان کراوە، بەراورد بە پێش هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 2019، دەنگی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان – هەدەپ 9% زیادبووە و دەنگی ئاکپارتی 5% دابەزیوە.
راپرسییەکە لە رۆژی 27ی تشرینی یەکەم دەستیپێکرا و تاوەکو رۆژی 1ی تشرینی دووەم بەردەوام بوو. لە پارێزگاکانی ئامەد، مێردین، رووها، وان، ئێلیهـ، سێرت، شرنەخ، جۆلەمێرگ، ئاگری، مووش، چەولیک، بەدلیس، قەرس، دێرسیم و ئیدر پرسیار ئاراستەی هاونیشتمانیان کرا.
پرسیارەکان لەبارەی ئەوە بوون کە ئایا لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی شارەوانییەکاندا دەنگ بە کێ دەدەن؟ دوای وەرگرتنی وەڵامەکان ناوەندی راپرسی و لێکۆڵینەوەی سۆسیۆ پۆڵەتیک ئەنجامی راپرسییەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەدەپ بەراورد بە ساڵی 2019 کە ئەوکات وەکو هەدەپە ناوی دەهات، دەنگەکانی بە 9.2% زیادیکردووە. هەروەها ئاکپارتی بەراورد بە ئەوکات رێژەی 5%ی دەنگەکانی کەمکردووەتەوە. پارتی دۆزی ئازاد – هوداپاریش 0.2%ی دەنگەکانی هەیە و وەکو خۆیەتی.
ئەم راپرسییە بەهۆی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کراوە، کە بڕیارە رۆژی 31-03-2023 بەڕێوەبچێت.
ئەنجامی راپرسییەکەی ناوەندی راپرسی و لێکۆڵینەوەی سۆسیۆ پۆڵەتیک:
باکووری کوردستان
هەدەپ 52.9٪
ئاکپارتی 22.2٪
جەهەپە 7.1٪
مەهەپە 1.7٪
ئیی پارتی 1.7٪
سەرلەنوێ رەفاهـ 0.5٪
زافەر 0.4٪
هوداپار 0.2٪
سەعادەت 0.2٪
تیپ 0.2٪
بێ بڕیار 8.1٪
بایکۆت 4.9٪
ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانی 2019
هەدەپ 43.7٪
ئاکپارتی 27.2٪
جەهەپە 6.1٪
مەهەپە 1.9٪
ئیی پارتی 2٪