رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسی مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، یەکێک لە پاسەوانەکانی مەڵبەند خۆی کوشتووە.
رۆژی شەممە، 19-11-2022، مەجید ئەحمەد، بەرپرسی مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هەواڵم پێدراوە کە یەکێک لە پاسەوانەکانی مەڵبەند کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو کە لە پۆلیسی هەولێر وەریگرتووە، ئەوکەسە بە گولـلە خۆی کوشتووە و ناوی ئەنوەر جەوهەرە.
تاوەکو ئێستا پۆلیسی هەولێر هیچ زانیارییەکی لەسەر رووداوەکە بە فەرمی بڵاونەکردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ