بەڕێوەبەری ئاوی هەرێمی کوردستان: کێشەی ئاوی دەربەندیخان چارەسەر دەکرێت

19-11-2021
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ماوەی چەند ساڵێکە کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان وەستاوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێندەری ئاگادارکردووەتەوە دەست بە پڕۆژەکە بکەنەوە. بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، کێشەی ئاوی خواردنەوەی دەربەندیخان بەو پڕۆژەیە چارەسەر دەبێت.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ هەینی 19-11-2021 بڵاوکراوەتەوە، پڕۆژەکە لە دووبەش پێکدێت.
 
بەشی یەکەم:
 
وه‌رگری سه‌ره‌كیی ئاو كه‌ ئه‌‌مانه‌ی خواره‌وه‌ له‌خۆ ده‌گرێت:
 
ـ حه‌وزێكی هەزار و 500 مەتر چوارگۆشە.
ـ ژوورێكی تایبه‌ت به‌ ماتۆڕ.
ـ ژووری كاره‌با.
ـ ژووری كلۆر.
ـ بورجی به‌هه‌واكردنی ئاو
ـ هێڵێكی گواستنه‌وه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو به‌ش به‌ تیره‌ی 20 ئینج و درێژی دوو هەزار و 300 مەتر، کە‌ بەكاردێت بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاو له‌ وه‌رگره‌وه‌ بۆ به‌شی پاككه‌ره‌وه‌.
 
به‌شی دووه‌م:
 
به‌شی پاككه‌ره‌وه‌ی ئاو کە به‌مشێوه‌یه‌ كارده‌كات:
 
- دوای ئه‌وه‌ی ئاوه‌كه‌ به‌ رێگه‌ی بۆڕیی گواستنه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت، ده‌چێته‌ حه‌وزێكی تایبه‌ت كه‌ به‌ مه‌به‌ستی نیشتاندنی هەزار مەتری چوارگۆشه‌ ئاو دروستكراوه‌، ئینجا ده‌چێته‌ ژووری ماتۆڕ و به‌ هێڵێكی 50 سانتیمەتری ده‌به‌سترێته‌وه‌ به‌ یه‌كه‌ی سه‌ره‌كیی پاككردنه‌وه‌ی ئاوه‌كه‌.
 
-یه‌كه‌ی سه‌ره‌كیی پاككردنه‌وه‌ی ئاوه‌كەش‌ له‌ دوو به‌ش پێكدێت:
 
ـ به‌شێكی سانت فیلته‌رە کە پاشماوه‌ و خڵته‌ و لیكی ئاوه‌كه‌ كه‌مده‌كاته‌وە.
ـ به‌شه‌كه‌ی دیکەش كاربۆن فیلته‌رە،‌ كه‌ بۆن و تام و رە‌نگی ئاوه‌كه‌ ناهێڵێت و پاكی ده‌كاته‌وه‌.
هەر لە پڕۆژەکەدا به‌رله‌وه‌ی ئاوە پاككراوه‌کە بدرێته‌ هاونیشتمانییان، پێویستە به‌ ژووری تایبه‌ت به‌ پشكنینی كیمیایی تێپه‌ڕێت و دوای پشكنینه‌كه‌ دەکرێتە حه‌وزێكی دوو هەزار مەتر چوارگۆشەوە‌ و له‌وێشه‌وه‌ ده‌درێته‌ هاونیشتمانییان.
 
لە سنووری قەزای دەربەندیخان لە پارێزگای سلێمانی، 12 هەزار هاوبەشی ئاو هەن. ماوەی چەند ساڵێکە کێشە لە ئاوی خواردنەوەی قەزاکەدا هەیە.
 
ئەمڕۆ هەینی 19-11-2021، ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، نەخشەی دارایی بۆ پڕۆژەکە دیاریکراوە و بڕی ئەو پارەیەی بۆی تەرخانکراوە 1.3 ملیۆن دۆلار و ملیار و نیوێک دینارە، کە بەپێی کارەکە بەشبەش خەرج دەکرێت.
 
سەبارەت بەوەی کەی دەستبەکارکردن دەکرێتەوە لە پڕۆژەکەدا، ئاری ئەحمەد گوتی، بەڵێندەر ئاگادارکراوەتەوە، ئەویش ستافێکی لەگەڵدایە کە لە دەرەوەی وڵاتن و چاوەڕانی گەڕانەوەی ئەوان دەکات و گوتی: "بەدڵنیاییەوە لە ماوەیەکی نزیکدا دەستبەکارەکە دەکرێتەوە و کێشەی ئاوی دەربەندیخان چارەسەردەکرێت".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دایکەکە لەگەڵ دوو منداڵە ئۆتیزمەکەی. وێنە: رووداو

پیاوێک لە هەولێر ژنەکەی و دوو منداڵی ئۆتیزمی جێدەهێڵێت: داوای پیتزا دەکەن و پارەم نییە بیکڕم بۆیان

دایکێک لە هەولێر بە دوو منداڵی ئۆتیزمەوە، بەبێ هاوژین و ماڵی تایبەتی خۆی، ململانێ لەگەڵ سەختییەکانی ژیان دەکات. چیرۆکی ناخۆشییەکانی ئەم دایکە لەگەڵ هاوژینەکەی، ئەو کاتە دەستپێدەکات کە ژنەکە دوای پشکنین بۆی دەرکەوتووە دوو کچەکەی ئۆتیزمیان هەیە، دوای ئەوەش بڕیار دەدات منداڵەکانی بنێرێت بۆ سەنتەرێکی تایبەت بە منداڵانی ئۆتیزم، بەڵام "هاوژینەکەی رێگر بووە منداڵەکان بۆ راهێنان بچنە سەنتەر، رێگرییەکەش بووە هۆی لێکترازانی خێزانەکە."