سبەی لە هەرێمی کوردستان بۆ کارمەندانی پاککەرەوە پشووە؟

19-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سبەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت، بەپێی شارەوانییەکان هەندێک لە کارمەندانی پاککەرەوە پشوویان هەیە، هەندێکیان نیانە و بەشێکی دیکەشیان کاتی کارکردنیان دەگۆڕێت.
 
ئەمڕۆ (شەممە، 19ـی تشرینی یەکەمی 2024) بارزان کەریم، سەرۆکی شارەوانییەکانی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "لە گەرمیان، سبەی لە کەرتی تایبەتیش بۆ ئەو کارمەندانەی گرێبەستیان لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی هەیە، وەک کارمەندانی پاککەرە و کارمەندانی ئاودانی داروبار، پشووە، تاوەکو ئەوانیش بتوانن لەگەڵ خێزانەکانیان بڕۆن دەنگ بدەن."
 
تۆڕی میدیایی رووداو لە سەرچاوەیەکی پارێزگەی هەولێرەوە زانیویەتی، لە سنووری پارێزگەکە کارمەندانی پاککەرەوە پشوویان نابێت، "پێویستە پابەندن بن بە کاتی کارکردنی ئاسایی خۆیان."
 
ئاکۆ عەلی، جێگری سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بە رووداوی گوت "سبەی، لە پارێزگەی سلێمانی بۆ کارمەندانی پاککەرەوە پشوو نییە، بەڵام کاتی کارکردنیان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، لە رۆژانی ئاساییدا تاوەکو کاژێر 04:00ـی ئێوارە کاریان دەکرد، بەڵام سبەی لە کاژێر 11:00ـی بەیانییەوە دەتوانن دەست لە کارەکانیان هەڵگرن."
 
سەبارەت بەو کارمەندانەی بە گەڵابەکانیان خۆڵ و خاشاک کۆدەکەنەوە، جێگری سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی گوتی، "کاتی کارکردنی ئەوانیش گۆڕانی بەسەردا هاتووە، سبەی لە کاژێر 12:00 شەوەوە دەست بە کار دەکەن."
 
ئیسماعیل مستەفا، گوتەبێژی شارەوانیی دهۆک بە رووداوی راگەیاند، "لە پارێزگای دهۆک کارمەندانی پاککەرەوە سبەی کاری خۆیان وەک رۆژانی ئاسایی دەکەن و پشوو نییە."
 
دوێنێ 18ـی تشرینی یەکەمی 2024، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و دەنگدانی گشتییە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.