باڵیۆزى ئەمریکا: پاڵپشتیى هەڵبژاردنێکى پاک و ئازادانەى پەرلەمانى کوردستان دەکەین

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
A+ A-
رووداو دجیتاڵ

باڵیۆزى ئەمریکا لە عێراق دەڵێت، پاڵپشتى هەوڵەکان دەکەن بۆ ئەوەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان "ئازادانە و پاک" بێت و داواشی لە لایەنە سیاسییەکان و هێزە ئەمنییەکان کرد، رێز لە رۆڵى راگەیاندن و کۆمەڵگەى مەدەنى بگرن.  
 
ئەمڕۆ (شەممە، 19ـی تشرینى یەکەم) ئەلینا رۆمانۆوسکى، باڵیۆزى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە عێراق نووسینێکى لە تۆڕى ئێکس لەبارەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بڵاوکردەوە.
 
ئەلینا رۆمانۆوسکى دەڵێت "پاڵپشتى هەموو هەوڵەکان دەکەین بۆ گەرەنتیکردنى هەڵبژاردنى سبەى پەرلەمانى کوردستان بۆ ئەوەى ئازادانە و پاک بێت." 
 
20ـی تشرینى یەکەمى 2024، دەنگدانى گشتى بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان دەکرێت، دواى ئەوەى 18ـی تشرینى یەکەم دەنگدانى تایبەت بۆ ئەو هەڵبژاردنە کرا. 
 
باڵیۆزى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە عێراق داوا لە سەرجەم  لایەنە سیاسی و هێزە ئەمنییەکان دەکات "رێز لە رۆڵى زیندووى" راگەیاندن و کۆمەڵگەى مەدەنى بگرن لە پرۆسەى دیموکراسیدا و دووربکەونەوە لە "تووندوتیژى و ترساندن". 
 
دوایین هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە ساڵى 2018 کرا و، یەکەم جارە دەنگدان بۆ ئەو هەڵبژاردنە بە سیستمى ئەلیکترۆنى بکرێت، کە لەژێر سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکاندایە.  

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی.

بەشی راگەیاندنی نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی: ئەو دەنگەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە

بە‌شى راگه‌ياندنى نووسينگه‌ى جێگرى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان، رایگەیاند دەنگێک بە ناوی نچێرڤان بارزانی بڵاوکراوەتەوە کە بانگەشە بۆ هەڵبژاردن دەکات، بەڵام ئەم دەنگە دروستکراوە.