بەشی راگەیاندنی نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی: ئەو دەنگەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە

رووداو دیجیتاڵ 

بە‌شى راگه‌ياندنى نووسينگه‌ى جێگرى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان، رایگەیاند دەنگێک بە ناوی نێچیرڤان بارزانی بڵاوکراوەتەوە کە بانگەشە بۆ هەڵبژاردن دەکات، بەڵام ئەم دەنگە دروستکراوە.
 
ئەمڕۆ (شەممە، 19-10-2024) بەشی راگەیاندنی نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ له‌ چه‌ند گرووپێكى په‌يوه‌ندى و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كاندا، كورته‌ په‌يامێكى ده‌نگى به‌ ناوى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان بڵاوبووەته‌وه‌ كه بانگه‌شه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌كات."
 
لە راگەیێندراوەکەدا بەشی راگەیاندنی نووسینگەکەی نێچیرڤان بارزانی جەخت دەکاتەوە لەوەی "رايده‌گه‌يه‌نين ئه‌و ده‌نگه‌ به‌ ته‌واوى ساخته‌ و دروستكراوه‌ و، هيچ په‌يوه‌نديێکی به‌ به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆكه‌وه‌ نييه‌."