پۆلیسی کەرکووک گەنجێک بە تۆمەتی دزینی 50 ماتۆڕسکیل دەستگیر دەکات

19-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئازادی لە شاری کەرکووک رایگەیاند، "تاوانبارێکیان" دەستگیرکردووە کە زیاتر لە 50 ماتۆڕسکیلی دزیوە.
 
ئەمڕۆ (شەممە، 19ـی تشرینی یەکەمی 2024) موقەدەم سامان رەمەزان، بەڕێوەبەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئازادی لە شاری کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوای ئەوەی چوار سکاڵامان لەسەر دزینی ماتۆڕسکیل بۆ هات، ئەم شەو کاژێر 07:00 لە گەڕەکی پەنجەعەلی لە بۆسەیەکی پۆلیسی نەهێشتنی تاواندا، ئەو تاوانبارە دەستگیرکرا."
 
موقەدەم سامان رەمەزان گوتی، "ئەو کەسە بەکارهێنەری مادەی هۆشبەرە، دوای دەستگیرکردنیشی لە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی پۆلیسدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 50 ماتۆڕسکیلی دزیوە، دواتر فرۆشتوونی تاوەکو مادەی هۆشبەر بکڕێت."
 
تۆمەتبارەکە دانیشتووی شاری کەرکووکە و کوردە، لەدایکبووی ساڵی 1995ـە. بەپێی پۆلیسی کەرکووک "تاوانەکانی لەژێر کاریگەریی مادەی هۆشبەردا کردووە."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.