رووداو دیجیتاڵ
هاوپەیمانی تۆڕ و رێکخراوەکانی چاودێریی هەڵبژاردن لە عێراق راپۆرتی خۆیان سەبارەت بە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بڵاوکردەوە و دەڵێن: 478 سەرپێچییان تۆمارکردووە.
ئەمڕۆ (شەممە، 19ـی تشرینی یەکەمی 2024) هاوپەیمانیی تۆڕ و رێکخراوەکانی چاودێریی هەڵبژاردن لە عێراق، کە لە شەش تۆڕ و رێکخراو پێکدێن، راپۆرتی کۆتایی خۆیان سەبارەت بە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکەن، لە پڕۆسەی کردنەوە، دەنگدان، داخستنی بنکە و هەژمارکردنی دەنگەکان، 478 سەرپێچی و پێشێلکارییان تۆمارکردووە.
هەر ئەمڕۆ، رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان، راپۆرتی خۆی سەبارەت بە رێژەی پێشێلکارییەکان لە دژی رۆژنامەنووسان لە پرۆسەى دەنگدانی تایبەت بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، "بەگوێرەی ئامارەکانمان؛ 19 پێشێلکاری بەرامبەر بە رۆژنامەڤانان تۆمارکراون، کە 15ـیان لە شاری هەڵەبجە بوون و لە پارێزگای هەولێر سێ پێشێلکاری و لە دهۆکیش حاڵەتێکی پێشێلکاری تۆمارکراوە، بەڵام لە سلێمانی هیچ پێشێلکارییەک تۆمار نەکراوە."
دوێنێ هەینی، 18ـی تشرینی یەکەمی 2024، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو. سبەیش 20ـی تشرینی یەکەم دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ