دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە ژمارە

19-10-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆن دوایین ئاماری دەنگدانی تایبەتی بڵاوکردەوە، زۆرترین رێژەی بەشداریکردن لە دهۆک و کەمترین لە واست بووە.
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، کە ئەمڕۆ شەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2024 بڵاویکردوونەتەوە، لە دەنگدانی تایبەتدا لە کۆی 215 هەزار و 960 کەس کە مافی دەنگدانیان هەبوو، 208 هەزار و 521 کەس بەشدارییان کرد، کە دەکاتە رێژەی 97%، لە کۆی دەنگدەرانیش، 2901 دەنگدەر رووبەڕووی کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر بوونەوە.
 
165 ناوەند و 749 وێستگەی دەنگدان بەڕووی دەنگدەرانی تایبەت لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان و هەشت پارێزگای دیکەی عێراق کرانەوە.
 
رێژەی بەشداریکردن بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بووە:
 
پارێزگای هەولێر
 
مافی دەنگدان: 89 هەزار و 791 کەس
بەشدارییکردن: 87 هەزار و 513 کەس
دەنگدەری نێرینە: 85 هەزار و 947 کەس
دەنگدەری مێینە: هەزار و 566 کەس
دەنگدەری خوێندەوار: 78 هەزار و 855 کەس
دەنگدەری نەخوێندەوار: 8 هەزار و 658 کەس
رێژەی بەشداریکردن: 97%
 
پارێزگای دهۆک
 
مافی دەنگدان: 40 هەزار و 956 کەس
بەشدارییکردن: 40 هەزار و 206 کەس
دەنگدەری نێرینە: 39 هەزار و 525 کەس
دەنگدەری مێینە: 681 کەس
دەنگدەری خوێندەوار: 37 هەزار و 141 کەس
دەنگدەری نەخوێندەوار: 3 هەزار و 65 کەس
رێژەی بەشداریکردن: 98%
 
پارێزگای سلێمانی
 
مافی دەنگدان: 78 هەزار و 661 کەس
بەشدارییکردن: 76 هەزار و 501 کەس
دەنگدەری نێرینە: 74 هەزار و 16 کەس
دەنگدەری مێینە: دوو هەزار و 485 کەس
دەنگدەری خوێندەوار: 69 هەزار و 686 کەس
دەنگدەری نەخوێندەوار: 6 هەزار و 815 کەس
رێژەی بەشداریکردن: 97%
 
پارێزگای هەڵەبجە
 
مافی دەنگدان: 952 کەس
بەشدارییکردن: 917 کەس
دەنگدەری نێرینە: 906 کەس
دەنگدەری مێینە: 11 کەس
دەنگدەری خوێندەوار: 913 کەس
دەنگدەری نەخوێندەوار: 4 کەس
رێژەی بەشداریکردن: 96%
 
پارێزگای بەغدا - رەسافە
 
مافی دەنگدان: 433 کەس
بەشدارییکردن: 261 کەس
دەنگدەری نێرینە: 260 کەس
دەنگدەری مێینە: یەک کەس
دەنگدەری خوێندەوار: 260 کەس
دەنگدەری نەخوێندەوار: یەک کەس
رێژەی بەشداریکردن: 60%
 
پارێزگای بەغدا - کەرخ
 
مافی دەنگدان: دوو هەزار و 414 کەس
بەشدارییکردن: هەزار و 907 کەس
دەنگدەری نێرینە: هەزار و 906 کەس
دەنگدەری مێینە: یەک کەس
دەنگدەری خوێندەوار: هەزار و 871 کەس
دەنگدەری نەخوێندەوار: 36 کەس
رێژەی بەشداریکردن: 79%
 
پارێزگای نەینەوا
 
مافی دەنگدان: هەزار و 38 کەس
بەشدارییکردن: 442 کەس
دەنگدەری نێرینە: 440 کەس
دەنگدەری مێینە: دوو کەس
دەنگدەری خوێندەوار: 432 کەس
دەنگدەری نەخوێندەوار: 10 کەس
رێژەی بەشداریکردن: 43%
 
پارێزگای کەرکووک
 
مافی دەنگدان: 488 کەس
بەشدارییکردن: 442 کەس
دەنگدەری نێرینە: 440 کەس
دەنگدەری مێینە: دوو کەس
دەنگدەری خوێندەوار: 432 کەس
دەنگدەری نەخوێندەوار: 10 کەس
رێژەی بەشداریکردن: 43%
 
پارێزگای دیالە
 
مافی دەنگدان: 266 کەس
بەشدارییکردن: 165 کەس
دەنگدەری نێرینە: 165 کەس
دەنگدەری خوێندەوار: 165 کەس
رێژەی بەشداریکردن: 62%
 
پارێزگای ئەنبار
 
مافی دەنگدان: 196 کەس
بەشدارییکردن: 15 کەس
دەنگدەری نێرینە: 15 کەس
دەنگدەری خوێندەوار: 15 کەس
رێژەی بەشداریکردن: 8%
 
پارێزگای واست
 
مافی دەنگدان: 191 کەس
بەشدارییکردن: 7 کەس
دەنگدەری نێرینە: 7 کەس
دەنگدەری خوێندەوار: 7 کەس
رێژەی بەشداریکردن: 4%
 
پارێزگای سەڵاحەدین
 
مافی دەنگدان: 574 کەس
بەشدارییکردن: 312 کەس
دەنگدەری نێرینە: 311 کەس
دەنگدەری مێینە: یەک کەس
دەنگدەری خوێندەوار: 312 کەس
رێژەی بەشداریی: 54%
 
بەگوێرەی ئامارەکەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان؛ بە کۆی گشتیی 203 هەزار و 773ـیان لە رەگەزی نێرینە و چوار هەزار و 748 کەسیشیان لە رەگەزی مێینە بوون.
 
ژمارەی خوێندەوارەکانیش 189 هەزار و 857 کەس بوون، لە بەرامبەردا 18 هەزار و 664 کەسیان نەخوێندەوار بوون.
 
پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بە گوێرەی داتاکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، لە ژێر چاودێریی هەزار و 926 چاودێری بیانیی و نێوخۆیی و سێ هەزار و 750 نوێنەری حیزبەکان بەڕێوەچووە.
 
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئاماژەی بەوە کردووە، "پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات، سندووقەکانی دەنگدانی تایبەت بەبێ کێشە داخران و هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنیی بەرچاو و دیار تۆمارنەکران."
 
دوێنێ هەینی، 18ی تشرینی یەکەمی 2024، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 فەرهاد تێلۆ، سەرۆکی پارتی لیبراڵی کوردستان لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 11:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو

پارتی لیبراڵی کوردستان: دووبارە بەنداوی تشرین بۆردوومان کرا

سەرۆکی پارتی لیبراڵی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ گرووپە چەکدارەکان بە رۆکێت هێرشیان کردووەتە سەر بەنداوی تشرین، گوتیشی: ''نامانەوێت بەبێ ئەنەکەسە بچینە شام، بەڵام ناتوانین هەر چاوەڕێ بین، پێویستە هەڵوێستی خۆیان روون بکەنەوە.''