هەڵوێستی یەکگرتوو لەبارەی ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە هەڵەبجە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پشکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیێنێت، زۆری ژمارەی دەنگی پووچەڵ لە دەنگدانی تایبەت نیشانەی ئەوەیە کە پێشێلکاری لە هەڵبژاردن کراوە، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە هەڵەبجە رەتدەکەنەوە.
 
رۆژی شەممە، 19ـی تشرینی یەکەمی 2024، موسەنا ئەمین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە هەڵەبجە گوتی، "ئەوەی وایکردووە کە زیاتر لە 30٪ـی دەنگی هێزە ئەمنییەکان پووچەڵ بکرێتەوە، ئەوەیە کە هێزە ئەمنییەکان نەیانتوانیوە بە ویستی خۆیان دەنگ بدەن".
 
موسەنا ئەمین ئاماژەی بەوەش کرد، "داوا لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان کراوە، کە وێنەی دەنگەکان بگرن و ئەوانەشی کە وێنەی دەنگەکانیان گرتووە، بڕی 75 هەزار دیناریان پێدراوە".
 
موسەنا داواشی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد، خۆیان لە هەموو لایەنگیرییەک بەدوور بگرن و داواشی لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کرد، مۆدێلێکی جوان لە ئازادی و دیموکراسی پێشان بدەن. 
 
لەبارەی قبووڵکردنی ئەنجامەکانی دەنگدانی تایبەت، موسەنا ئەمین رەتیکردەوە ئەوان وەکو یەکگرتووی ئیسلامی ئەنجامەکە قبووڵ بکەن و گوتیشی، "قبووڵنەکردنی ئەنجامی دەنگدان گەورەترین تانەلێدانە لە پڕۆسەکە".
 
دوێنێ هەینی، کاوە عەلی، سەرۆکی لیستی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە هەڵەبجە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، سکاڵایان لەسەر کۆمیسیۆنی هەڵەبجە تۆمار کردووە، داوایان لە کۆمیسیۆنی عێراق کردووە قردێلەی سوور لە سندووقەکانی دەنگدان بدەن.
 
کاژێر 07:00ی بەیانیی دوێنێ دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و تاوەکو کاژێر 06:00ی ئێوارە بەردەوام بوو. جگە لە پارێزگای هەڵەبجە لە پارێزگاکانی دیکە دەنگدان بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەچوو.
 
لە پارێزگای هەڵەبجە گرژی دروستبوو بەهۆی ئەوەی بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان مۆبایلیان بردبووە ژوورەوە و وێنەی فۆرمی دەنگدانی خۆیان دەگرت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

راکێشانی زانیارییەکانی نێو ئامێرێکی ئەلیکترۆنیی تایبەت بە دەنگدان. وێنە: رووداو

بایکۆت و دەنگى پووچەڵ 16.8%ى دەنگدەرانى تایبەت بووە

بایکۆتى دەنگدان و دەنگى پووچەڵ 16.8%ى تێکڕاى ژمارەى دەنگدەرانى تایبەت بووە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان. بە گوتەى بەرپرسی رێکخراوێکى چاودێریى هەڵبژاردن، ناشارەزابوون لە دەنگدان، یان سووتاندنى بە مەبەستى دەنگ، هۆکارى سەرەکیى دەنگە پووچەڵەکان بوون