وەزارەتی بازرگانی: هەفتەی داهاتوو دوایین چەکی پارەی گەنمی جووتیارانی سلێمانی دابەشدەکرێت

19-10-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن گەنم گەنمی جووتیاران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە سایلۆی هەولێر و دهۆک دەست بەدابەشکردنی دوایین بڕە پارەی گەنمی جووتیارانی کراوە. بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "هەفتەی داهاتوو لە پارێزگای سلێمانیش دەست بە دابەشکردنی دەکرێت."
 
رۆژی پێنجشەممە 19-10-2023 نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە سایلۆی هەولێر، شێخان، فایدە و زاخۆ دەست بە دابەشکردنی دوایین بڕە پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کراوە، هەفتەی داهاتووش لە پارێزگای سلێمانی دوایین بڕە پارە دابەشدەکرێت، بەوەش ئیدی دابەشکردنی پارەی جووتیاران کۆتایی دێت."
 
ئەمساڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق 145 هەزار تۆن گەنمی لە چوار هەزار و 342 جووتیاری پارێزگای هەولێر وەرگرت، کە کۆی گشتیی شایستە داراییەکانی جووتیاران  119 ملیار و 186 ملیۆن و 681 هەزار دینار بوو.
 
لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان 230 هەزار تۆن گەنم لە نزیکەی 15 هەزار جووتیار وەرگیرا و بڕی پارەکە 189 ملیار و 374 ملیۆن دینار بووە. 
 
لە پارێزگای دهۆکیش ئەمساڵ 125 هەزار تۆن گەنم لە سێ هەزار و 976 جووتیار وەرگیرا، کە شایستە داراییەکانیان 102 ملیار و 463 ملیۆن و 509 هەزار دینار بووە.
 
نەوزاد شێخ کامیل داوای لەو جووتیارانە کرد کە دەیانەوێت ساڵی داهاتوو گەنمەکانیان لە سایلۆکان وەربگیرێت ناوی خۆیان تۆماربکەن و گوتی، "جووتیاران دەتوانن لە بنکە کشتوکاڵییەکانی سنووری خۆیان ناویان تۆمار بکەن، کە چەند دۆنم زەوی دەکەنە گەنم، بۆ ئەوەی دواتر ناویان هەبێت و سایلۆکان بتوانن گەنمەکانیان وەربگرن، چونکە ئەگەر ناویان نەبوو ئەوە هیچ بڕە گەنمێکیان لێ وەرناگیرێت."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سۆران عومەر و لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی.

وەزارەتی تەندروستی وەڵامی سۆران عومەر دەداتەوە؛ "بێ ئاگا قسەی لێ دەکات"

دوای ئەوەی سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانی تۆمەتبار کرد بەوەی، پارەی تیمەکانی تەندروستیی کوتانی سوورێژەی نەداوە، وەزارەتی تەندروستیی دەڵێت، "بەداخەوە ئەم بەڕێزە بێ ئاگا قسەی لێ دەکات".