نێچیرڤان بارزانی و عەلی عەلاق تاوتوێی دۆخی دارایی و بەهای دیناری عێراقی دەکەن

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کرد. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەبارەی دۆخى دارايى، به‌هاى دينارى عێراقى و هه‌وڵه‌كانى بانكى ناوه‌ندى بۆ سه‌قامگيريى دارايى له‌ عێراق قسەیان کرد.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، رۆژی پێنجشەممە، 19ـی تشرینی یەکەمی 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکدا جه‌ختيان له‌ گرنگيى هاوکاری و هاوئاهەنگیی بانكه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ بانكى ناوه‌نديى عێراق كرده‌وە.
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان "پێزانينى خۆى" بۆ هه‌وڵه‌كانى بانكى ناوه‌نديى عێراق ده‌ربڕى له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كان و راگرتنى به‌هاى دينار.
 
وەکو لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ى به‌ كاره‌ له‌پێشينه‌كانى بانكى ناوه‌ندى كرد بۆ چۆنيه‌تيى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاڵنگارييه‌كاندا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نه‌ختينه‌ و دارايى.