رووداو وردەکاریی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە سێ مانگدا بڵاودەکاتەوە

19-10-2020
بڕوا کیانی @brwakyani
نیشانەکردن یاسای چاکسازی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە نێوەڕاستی مانگی شوباتی ئەمساڵ، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری پێکهێنانی لیژنەی باڵای بەدواداچوون و جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەرکرد. بە راپۆرتێکیش، حکومەتی هەرێمی کوردستان وردەکاریی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە ماوەی سێ مانگدا بڵاوکردەوە. 
 
بەشی یەکەم لە راپۆرتەکەی حکومەت تایبەتە بە ئامانجەکانی جێبەجێکردنی یاساکە، تێیدا هاتووە، "بۆ بەدامەزراوەییکردن و یەکخستنی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە و یەکە جیاجیاکان کە مووچەی خانەنشینی تێدا خەرج دەکرێت، لیژنەکە وەزارەتی دارایی راسپاردووە بۆئەوەی پێشنیازەکانی بۆ دامەزراندنی سندووقی خانەنشینی ئامادە بکات و هەیکەلبەندییەکی نوێ ئامادە بکات. 
 
یاسای چاکسازی لە 1-7-2020 چووە بواری جێبەجێکردنەوە. راپۆرتەکەی حکومەتیش لە 151 پەڕە پێکهاتووە، هەنگاوەکانی بۆ جێبەجێکردنی یاساکە خستووەتەڕوو.
 
گرنگترین خاڵەکانی راپۆرتەکە: 

- 106 هەزار و 839 کەس زیاتر لە یەک مینحە و ئیمتیاز وەردەگرن و بەپێی یاساکە سەرپشکدەکرێن بە وەرگرتنی تەنیا یەک لەو مووچە، مینحە یان ئیمتیازاتانەی لە بودجەی گشتی وەریدەگرن

- بە جێبەجێکردنی قۆناخی دووەمی بایۆمەتری، هیچ کەسێک ناتوانێت دوو جار لە بودجەی گشتی سوودمەند بێت

- جێبەجێكردنی بڕگەکانی یاسای چاکسازی هیچ ئاسەوارێکی دارایی و دادوەری لێناكەوێتەوە بۆ ئەو کەسانەی پێشتر سوودمەند بوون و ئێستا بەپێی یاساکە مووچە و شایستە داراییەکانیان دەبڕدرێت 

- دامەزراندن بە پلەکانی بەڕێوەبەری گشتی و راوێژكار و سەرووتر، رادەگیرێت مەگەر تەنیا لەو كاتەدا کە شوێنی بەتاڵ هەبێت

- تۆمارکردنی زیندانی و گیراوی سیاسی نوێ لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان هەڵدەپەسێردرێت تاوەکو ئەرکی وردبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوەی لیستەکان تەواودەبێت

- لیستی خانەنشینکراوانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەگوازرێتەوە سەر وەزارەتی دارایی و ئابووری و لیستی شەهیدان و کۆچکردووانی وەزارەتەکە دەگوازرێتەوە سەر وەزارەتی شەهیدان. لەنێویاندا هەزار و 47 شەهیدی شەڕی داعش
 
بەشی دووەمی راپۆرتەکەدا تایبەتە بە رێکخستنەوەی ماف و ئیمتیازاتەکانی میراتگرانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی. ماددەکە لە پێنج بڕگە پێکهاتووە و لە بڕگەی سێیەمدا هاتووە، "وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لیژنەیەکی تایبەتی پێکهێنا بە سەرۆکایەتیی نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیران و.. ئەرکی وردبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوەی لیستەکانی زیندانی و راگیراوی سیاسی بەپێی شایستەی یاسایی دیاریکراو دەگرنە ئەستۆ و لەکار بەردەوامن".
 
بەشی چوارەمی راپۆرتەکەش لەبارەی پێشمەرگە، هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆیە، لە بڕگەی سێیەمیدا هاتووە، وەزیری پێشمەرگە دەسەڵاتی داوە بە فەرمانگەی چاودێریی دارایی بۆ وردبینیکردنی لیستی پێشمەرگە و پێداچوونەوە بە خزمەتی پێشمەرگایەتی. 
 
لە بابەتی دەرماڵەکانیشدا هاتووە، ناوەندی راوێژی یاسایی لە ئەنجوومەنی وەزیران رەشنووسی بڕیاری رێکخستنەوە و پێداچوونەوەی بە گشت دەرماڵەکانی ئامادە کردووە.
 
هەموو مامەڵەیەکی خانەنشینی، بەپێی راپۆرتەکەی حکومەت، لە 1ـی تەممووزەوە بەپێی رێنمایی ژمارە 13 و یاسای چاکسازی کراوە.
 
حکومەت لە راپۆرتەکەیدا باسی لەوە کردووە، یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان "لەپێناو هێنانەدی دادپەروەری و یەکسانی لەنێوان سەرجەم سوودمەندان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە لە بودجەی گشتی". 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک مەسعود بارزانی و ستێڤ بیتنەر، كۆنسووڵی گشتیی نوێی ئەمریكا

سەرۆک بارزانی و کۆنسووڵی نوێی ئەمریکا تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەن

سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریكا لە هەولێر کرد. بەپێی بارەگای بارزانی، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.