لە فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک 105 فیلم پیشاندەدرێن

رووداو - دهۆک

رۆژی شەممە 20-10-2018 شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک دەستپێدەکات و ماوەی هەشت رۆژ بەردەوامدەبێت. فێستیڤاڵەکە بە پیشاندانی فیلمی زاگرۆس دەستپێدەکات. 
 
بڕیارە لەو فێستیڤاڵەدا 105 فیلم پیشانبدرێن، کە 40 دانەیان فیلمی کوردین. لە رۆژی کرانەوەی 350 تیکت دەفرۆشرێن، هەروەها 100 میوانی بیانی بەشداردەبن.

ئەمساڵ بۆ یەکەمجار خەڵاتی رەخنەی سینەمایی لەو فێستیڤاڵەدا پێشکەشدەکرێت.