هاونیشتمانییەک بۆ چارەسەرەی دەستەکانی پێویستە بچێتە دەرەوەی وڵات

رووداو-دهۆک

هاونیشتمانییەکی گوندی شەرمن ـی قەزای ئاکری سەر بە پارێزگای دهۆک 8 ساڵ پێش ئێستا لە رووداوێکدا هەر دوو دەستی لەدەستدا و بنەماڵەکەی بۆ ئەوەی بتوانێ کارەکانی راییبکات، لەهەوڵدان کە لە وڵاتێکی ئەوروپی یان ئەمریکا دەستی بۆ دروستبکەن، بەڵام پارەی پێویستیان بۆ رەوانەکردنی ئەو هاونیشتمانییە نییە. 

شەهاب ئەحمەد دەچێتە قوتابخانە و رێژەی کەمئەندامی بە 100% دەستنیشانکراوە بەڵام تاوەکو ئێستا لەلایەن وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی مووچەی بۆ نەبڕاوەتەوە. 

شەهاب ئەحمەد پشکینەکانی خۆی بۆ پزیشکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا ناردووە کە لە توانایانداهەیە دووبارە دەستی مروڤی بو دابنێنەوە.