رووداو دیجیتاڵ
دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھەر مامۆستایەکی زانکۆ حکومییەکان لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتییەکان(ئەھلیەکان) وانە بڵێتەوە، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.
لە راگەیێندراوەکەی دیوانی چاودێریی داراییدا هاتووە: "وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پاڵپشت بە نووسراوی دیوانی چاودێری دارایی (747) لە( 11-8-2024) بە گشتاندنی ژمارە (17392) لە (5-9-2024) ئاراستەی گشت زانکۆ حکومییەکانی کردووە، ھەر مامۆستایەکی زانکۆ حکومییەکان لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتییەکان (ئەھلیەکان) دەرس بڵێتەوە لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت".
هەروەها هاتووە: "ھەر زانکۆیەک نووسراوی لارینەبوون بدات و رێگە بدات مامۆستاکانی لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتییەکان(ئەھلیەکان) دەرس بڵێتەوە، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ زانکۆکە دەکرێت".
دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان هۆکاری بڕیارەکەی روونکردووەتەوە "لەپێناو رەخساندنی ھەلی کاری زیاتر بۆ دانەمەزراوەکان و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی ئەم بریارە جێ بەجێ دەکرێت بە چاودێری دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان."
لە راگەیێنراوەکەدا ژمارەی مۆبایل و ئیمێڵ دانراوە، بۆ ئەوەی لەکاتی پابەندنەبوون بە بڕیارەکە دیوانی چاودێری دارایی ئاگادار بکرێتەوە "ھەر زانکۆیەکی حکومی یان زانکۆ و پەیمانگایەکی ئەھلی پابەند نەبێت، ئەوا دەتوانن لەرێگەی ئەم ناونیشان و ئیمەیل و ژمارە مۆبایلە دیوانی چاودێری دارایی ھەرێم ئاگادار بکەنەوە و ناوتان پارێزراو دەبێت."
ژمارە مۆبایل: 07504612209
ئیمێڵ: moayadi78@yahoo.com
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ