رووداو - سلێمانی
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح بۆ نێو یەکێتی پەسندکرا و وەک بەربژێری یەکێتیش بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی سەرکردایەتیی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دیاریكرا.
ئاسۆس عەلی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "د.بەرهەم ساڵح نامەیەكی بۆ مەکتەبی سیاسیی یەكێتی ناردووە و لە سەرەتای كۆبوونەوەكە خوێندرایەوە، دواتر لە کۆبوونەوەکەدا گەڕانەوەی خۆی بەناوی هاوپەیمانییەوە بۆ ناو ریزەكانی یەكێتی راگەیاند و لەناو یەكێتیشدا بەردەوام دەبێت".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت: "لە کۆبوونەوەکەدا بەرهەم ساڵح بە 26 دەنگ بووە بەربژێری یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، هەریەکە لە محەممەد سابیر 15 دەنگ و لەتیف رەشید 1 دەنگیان بەدەستهێناوە".
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی گەڕانەوەی بۆ نێو یەکێتی و بەربژێرکردنی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگه‌یاند: "د.به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك بەربژێری یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق دیاریكرا و له ده‌نگدانی نهێنیدا وه‌ك كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه".
گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دەشڵێت: "له نامه‌یه‌كیدا كه ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی كردووه به‌رهه‌م ساڵح ئاماده‌یی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو یه‌كێتی راگه‌یاندووه".
لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی بەرهەم ساڵح لە هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری ئەندامێکی ئەنجوومەنی گشتیی هاوپەیمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "د. بەرهەم ساڵح نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە هاوپەیمانی کردووە و ئێستا نامەکە لەبەردەستی ئەنجوومەنی هاوپەیمانیدایە و کاژێر 16:00 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا هەڵوێستی فەرمی هاوپەیمانی لەسەر نامەکەی بەرهەم ساڵح و چارەنووسی هاوپەیمانی رادەگەیێنین".
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ