رووداو-سلێمانی
كاژێر 9ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە قەزای سەیدسادق بنكەیەكی دەنگدان داخرا، ئەویش بەهۆی قەرەباڵخی و پاڵەپەستۆیەكی زۆری دەنگدەران و خاوبەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانەوە.
فریاد حەسەن، سەرپەرشتیاری بنكەی چیا لە سەیدسادق، بە (رووداو)ی راگەیاند: "بەهۆی مۆری ئەلیكترۆنی دەنگدانەوە قەرەباڵخییەكی ئێجگار زۆرمان لەسەرە و ناچار بووین بنكەكە دابخەین تاوەكو ئەو كاتەی ئەو قەرەباڵخییە رێكدەخرێت و فشار كەم دەبێتەوە لەسەرمان".
ئەو بنكەیە 1924 كەس لەوانەی بەشداری دەنگدانی تایبەت دەكەن، دەنگی لێدەدەن.
مۆری ئەلیكترۆنی بۆ فۆرمی دەنگدان لەڕێی ئامێرێكی تایبەتەوە، كە نوێترین سیستمە كۆمیسیۆن ئەمساڵ پەیڕەوی دەكات، كێشەی بەهێواشی بەڕێوەچوونی بۆ پرۆسەكە دروستكردووە، جگە لەوەش بەگوتەی سەرۆكی لقی هەولێری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئامێرەكە كێشەی تەكنیكی و رەوەستان و نەمانی مرەكەبی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ