نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر بەرزبووەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە سلێمانی، ئەمڕۆ نرخی لیترێک بەنزین لە هەولێریش نزیکەی 50 دینار بەرزبووەوە.
 
سەرباز کەریم، گوتەبێژی گازفرۆشانی هەولێر ئەمڕۆ شەممە بە رووداوی گوت، "بەنزینی نۆرماڵی کوالێتی باش بە کۆ لیتری گەیشتە 855 دینار، لە بەنزینخانەکانیش بە 875 دینارە."
 
دوێنێ لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر بە کۆ 805 دینار و لە بەنزینخانەکان 820 دینار بوو.
 
پێنجشەممە 15ی ئەم مانگە لە سلێمانی نرخی بەنزینی نۆرماڵ بەرزبووەوە و ئەو کات بەهمەن شێخ قادر، گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە رووداوی گوت، نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە 850 دینارەوە بووە بە 875 دینار.
 
لەبارەی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکە بەهمەن شێخ قادر گوتی، "بەنزین لە ئێران و عێراقەوە کەمتر هاوردە دەکرێت و لەنێوخۆشدا خواستی زۆر لەسەرە. بەنزینی حکومیی 750 دیناریش بۆ سلێمانی نایەت. ئەوانە هەموویان هۆکارن."
 
سەرەتای مانگی چواری ئەم ساڵ لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە هەرێمی کوردستان 775 دینار بوو.
 
لە هەرێمی کوردستان جگە لە بەنزینی نۆرماڵ، بەنزینی موحەسەن و سوپەریش هەیە کە لیتری لە 900 بۆ 1300 دینارە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە