پارتێکى تورکمانی: دادگەی فیدراڵى سکاڵا دژ بە پێکهێنانى حکومەتى خۆجێیی کەرکووک تاوتوێ دەکات

19-08-2024
هەستیار قادر
A+ A-
 رووداو دیجیتاڵ
 
بەرپرسی پارتێکى ئەندام لە هاوپەیمانى بەرەى تورکمانى یەکگرتوو راگەیاند: چوارشەممە دادگەى باڵاى فیدڕاڵى تاوتوێى ئەو دوو سکاڵایە دەکات کە لەلایەن تورکمان و عەرەب لە دژى پێکهێنانى حکومەتى خۆجێیی کەرکووک پێشکێش کراون.  
 
تەحسین کەهییە، جێگرى ئەمیندارى گشتیى یەکێتیى ئیسلامى بۆ تورکمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: چوارشەممە 21ى ئاب، دادگەى باڵاى فیدراڵى عێراق لەبارەى ئەو دوو سکاڵایەوە کۆدەبێتەوە کە لەلایەن تورکمان و عەرەبەوە لە دژى شێوازى پێکهێنانى حکومەتى خۆجێیی کەرکووک پێشکێش کراون.
 
 9ی ئاب، ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک بە ئامادەبوونى 9 ئەندام و بایکۆتکردنى فراکسیۆنى بەرەى تورکمانى، پارتى و چەند ئەندامێکى عەرەب کۆبووەوە و حکومەتى خۆجێیی هەڵبژارد. پۆستى پارێزگار درا بە کورد لە پشکى یەکێتى و پۆستى سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاش درا بە عەرەب.
 
هەر دوو فراکسیۆنى بەرەى تورکمانى یەکگرتوو و هاوپەیمانیى عەرەبی بەجیا لە دادگەى باڵاى فیدراڵى عێراق سکاڵایان لە دژى ئەو کۆبوونەوە تۆمارکرد بە پاساوى ئەوەى رێکارەکانى دەنگدان بە حکومەتى خۆجێیی "نادەستوورى" بووە.  
 
 تەحسین کەهییە کە پارتەکەى یەکێکە لە پێکهێنەرانى بەرەى تورکمانى یەکگرتوو، گوتى، "چاوەڕێى بڕیارى دادگەین کە نادەستووریی و نایاساییبوونى ئەو دانیشتنە یەکلا بکاتەوە، کە تێیدا حکومەتى خۆجێیی هەڵبژێردرا".
 
 هاوپەیەمانى عەرەبی سێ ئەندام و بەرەى تورکمانى یەکگرتوو دوو ئەندامیان لە ئەنجوومەنى پارێزگا کەرکووک هەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی بارانبارین لە هەولێر، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەشناسان: هێشتا پەڵەی نەداوە

شارەزایانی کەشناسی دەڵێن، تاوەکو ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان پەڵەی تەواوی نەداوە. ئەندازیارێکی کشتوکاڵیش لە هەولێر باس لەوە دەکات، بارانێکی دیکەی وەک 24 کاژێری رابردوو ببارێت، پەڵە دەدات.