بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەست لەکار دەکێشێتەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەست لەکار بکێشێتەوە.

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە پشکی بزووتنەوەی گۆڕان پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی وەرگرتووە.

بەرپرسێک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کەسێکی دیکە هەر لە پشکی بزووتنەوەی گۆڕان دەبێتە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی.

دڵشاد عومەر ماوەی 9 ساڵە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانییە.

دڵشاد عومەر لە 06-12-2016 یش بڕیاریدا دەست لە کارەکەی بکێشێتەوە، بەڵام دواتر پاشگەز بووەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کاتی بەخاکسپاردنی کۆڵبەرەکە

دوای کوژرانی کۆڵبەرێک هاونیشتمانیان بارەگایەکی پاسەوانی سنووریان لە هەورامان سووتاند

دوای ئەوەی شەوی رابردوو کۆڵبەرێک لەلایەن پاسەوانی سنوورەوە لە دەڤەری هەورامان کوژرا، بەشێک لە خەڵکی ناوچەکە وەکو کاردانەوە بارەگایەکی پاسەوانی سنووریان سووتاند. گوتەبێژەکەیان دەڵێت، ئەندامێکیان بریندارە