پارێزگاری کەرکووک زمانی تورکمانی و سریانیی کردە فەرمی
رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری کەرکووک بە نوسراوێک، لە پاڵ زمانی کوردی و عەرەبی؛ هەردوو زمانی تورکمانی و سریانیش دەکاتە زمانی فەرمیی شارەکە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی ئابی 2024، رێبوار تەها پارێزگاری کەرکووک، نوسراوێکی فەرمیی بۆ یەکە ئیدارییەکان و دیوانی پارێزگا ناردووە و ئاماژە بەوە دەکات، "رێنماییتان دەکەین بە بەکارهێنانی زمانی تورکمانی و سریانی لە پاڵ هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی لە سەرجەم ئەو نوسراوە فەرمییانەی لە فەرمانگە و دامەزراوەکانتاندا دەریدەکەن، ئەمەش لەپێناو جەخت کردنەوەیە لە برایەتی و پێکەوەژیان لە کەرکووکدا."
ئەحمەد کەرکووکی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە فراکسیۆنی یەکێتی، نووسراوەکەی بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە. ئەم بڕیارەش پێنج رۆژ دوای دەستبەکاربوونیەتی وەکو پارێزگاری کەرکووک، کە یەکەم بڕیاری خانەنشین کردنی راکان جبووری بوو وەکو جێگری پارێزگار.
رۆژی 13ـی ئەم مانگە، رێبوار تەها، مەرسومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی وەکو پارێزگار لەلایەن سەرۆککۆماری عێراقەوە پێدرا و رۆژی دواتر دەستبەکاربوو.