ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەسەر کەمیی کارەبای نیشتمانی کۆدەبێتەوە

19-08-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن کارەبا هەولێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێت، لەسەر کەمی کاژێرەکانی کارەبا و جیاوازی کارەبای نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشەممە لە ئەنجوومەنی پارێزگا، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری کارەبای هەولێر و بەرپرسی مووەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر کۆدەبنەوە. 
 
عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ (شەممە، 19-8-2023) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "رۆژی چوارشەممە 23ـی ئەم مانگە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی کەمی کاژێرەکانی کارەبا و جیاوازیی کارەبا لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک و کێشەکانی سیستەمی پریپەید کۆدەبێتەوە. بانگهێشتی بەڕێوەبەری کارەبای هەولێر، ئەندازیاری کۆنترۆڵ و بەرپرسی مووەلیدە ئەهلییەکانی هەولێریشمان کردووە و بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبن."
 
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێت "هەولێر بەراورد بە سلێمانی کەمتر کارەبای پێدراوە، بۆ نموونە؛ مانگی حوزەیران لە سلێمانی 25 کاژێر کارەبای مووەلیدە کاری کردووە، چونکە کارەبای نیشتمانی هەبووە، بەڵام لە هەولێر بەهۆی کەمی کاژێرەکانی کارەبای نیشتمانی، 100 کاژێر کارەبای مووەلیدە کاری کردووە. هۆکارەکە چییە و بۆچی هەولێر 100 کاژێر کارەبای لێبڕدراوە و سلێمانی 25 کاژێر؟"
 
بە گوتەی عەلی رەشید، بەگشتی خواست لەسەر کارەبا زۆر بووە، یەکێک لە کیشەکانی هەولێریش ئەوەیە؛ بەشێک لە کارەبای دەدرێتە بیرەکان بەهۆی بێئاوی، باسی ئەوەش دەکات "هەولێر لەسەر پشکی خۆی کارەبای وەزارەتەکان، پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران دابین دەکات، کارەبای ئەوانە لەسەر بەشەکارەبای هاونیشتمانییانی هەولێر هەژمارکراوە، کە ئێمە داوا دەکەین کارەبای ئەو شوێنانە بخرێتە سەر پشکی هەرێمایەتی، واتا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان."
 
هەفتەی رابردوو، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەرهەمهێنانی کارەبا رۆژانە 3 هەزار و 200 مێگاواتە، لەکاتێکدا خواست لەسەری لەم وەرزەدا 5 هەزار و 500 مێگاواتە لە رۆژێکدا.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شاری سلێمانی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

شەفافییەت: داهاتی هەفتانەی سلێمانی لە 13 بۆ 5 ملیار دینار دابەزی

ماڵپەڕی شەفافیەت رایگەیاند، داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 5 ملیار دینارە، لەکاتێکدایە هەفتەی رابردوو زیاتر بوو لە 13 ملیار دینار.