مامۆستایانی وانەبێژ لە هەولێر خۆپیشاندان دەکەن

19-08-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن وانەبێژ مامۆستا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بڕیارە سبەی مامۆستایانی وانەبێژ لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ داواکردنی دامەزراندن خۆپیشاندان بکەن. نوێنەرێکی وانەبێژان دەڵێت، بۆ بەگرێبەستکردنی وانەبێژان حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە 4 ملیار دیناری دیکەی پێویستە.
 
ئەمڕۆ شەممە، 19ـی ئابی 2023، عەلی رەئووف، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سبەی وانەبێژان لە زاخۆ تاوەکو خانەقین، بەشداری دەکەن لە خۆپیشاندانی ناڕەزایی و لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوای دامەزراندن دەکەن".
 
عەلی رەئووف کە لە شاری هەولێر دادەنیشێت، گوتی، مامۆستای وانەبێژ هەیە 15 ساڵە وەکو وانەبێژ دەوام دەکات و نایەوێت بکرێتە گرێبەست؛ گوتیشی، "لە خۆپیشاندانی سبەیدا هەمووان داوای دامەزراندن بەشێوەی هەمیشەیی دەکەین".
 
کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەرێکی دیکەی مامۆستایانی وانەبێژە و لە سنووری پارێزگای سلێمانی دادەنیشێت بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، مامۆستایانی وانەبێژ هەموو کاتێک لە دڵەڕاوکێدان و دەترسن لە کارەکەیان دووربخرێنەوە؛ بۆیە داوای دامەزراندن دەکەن.
 
ئەو نوێنەرەی مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژەی بەوەشکرد، مامۆستایان داوای دامەزراندن بە هەمیشەیی دەکەن؛ گوتیشی، بۆ بە گرێبەستکردنی وانەبێژان هەردوو وەزارەتەکانی دارایی و پەروەردەی هەرێمی کوردستان کۆنووسێکیان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کردووە و واژۆی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی ماوە.
 
کاروخ عەبدوڵڵا گوتیشی، ئێستا 36 هەزار و 542 مامۆستای وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان دەوام دەکەن، بەڵام دوای بڕیاری وەزارەتی پەروەردە کە رۆژی شەممەیان لە ناوەندەکانی خوێندن کردە پشوو، بەشێکیان لە وانەبێژی دوور دەخرێنەوە.
 
مووچەی وانەبێژان لە نێوان 200 بۆ 400 هەزار دیناردایە؛ بەگوتەی ئەو نوێنەرەیان، ئەگەر دابمەزرێن یان بە گرێبەستیش بکرێن مووچەکەیان بەگوێرەی بڕوانامەکانیان زیاتر دەبێت.
 
بە گوتەی کارۆخ عەبدوڵڵا، کۆی پارەی مووچەی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان 13 ملیار و 200 ملیۆن دینارە و بۆ بە گرێبەستکردنیان حکومەت دەبێت 4 ملیار دیناری دیکەیان بۆ تەرخان بکات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.