نێچیرڤان بارزانی داوادەکات یادی عاشوورا ببێتە پاڵنەرێک بۆ وەلانانی ناکۆکییەکان

19-08-2021
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن عاشوورا نێچیرڤان بارزانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوادەکات یادی عاشوورا ببێتە پاڵنەرێک بۆ سڕینەوەی بیر و رۆشنبیریی تووندوتیژیی و تووندئاژۆیی و وەلانانی ناکۆکییەکان. 
 
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی عاشوورا لە تویتێکدا لە تویتەری تایبەتی خۆی داوا دەکات یادی عاشوورا "ببێتە پاڵنەرێک بۆ سڕینەوەی بیر و رۆشنبیریی تووندوتیژیی و تووندئاژۆیی و وەلانانی ناکۆکییەکان. ببێتە ئیلهامێک بۆ بەهێزکردن و سووربوون لەسەر خۆشەویستی و بنەماکانی لێبوردەیی پێکەوەژیان نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی گەل، بەمەبەستی بەرقەرارکردنی سەقامگیریی لە وڵاتەکەمان".
 
هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان خوازیارە تەواوی گەلانی جیهان لە ئاشتی و خۆشگوزەرانی دابن. 
 
ساڵانە موسڵمانانی شیعە لە عێراق و هەرێمی کوردستان ماتەمینیی دەگێڕن و خواردن و خواردنەوە بە خۆڕایی پێشکەشی ماتەمینکاران دەکەن.
 
لە رۆژی دەیەمی مانگی موحەرەمی رۆژژمێری کۆچیی کە ئەمساڵ کەوتووەتە رۆژی پێنجشەممە 19ی مانگی ئابی زایینی؛ موسڵمانانی شیعە لە عێراق و جیهان ماتەمینیی عاشوورا دەگێڕن؛ کە ساڵڕۆژی کوژرانی ئیمام حوسێنی کچەزای پێغەمبەری ئیسلام و سێیەم ئیمامی شیعەی دوازدە ئیمامییە.
 
لە هەرێمی کوردستانیش بە تایبەتی کەسانی شیعە مەزهەب لە هەولێر و سلێمانی، یادی عاشووڕا دەکرێتەوە.
 
ئەمساڵ هاوشێوەی ساڵانی رابردوو سەدان هەزار سەردانیکار لە بەغدا و زۆربەی پارێزگاکانی عێراق و لە وڵاتانی ئێران، کوێت، سعودیە، بەحرەین، پاکستان و هیندستان و چەندین وڵاتی دیکە روو لە شاری کەربەلا دەکەن بۆ سەردانی مەزارگەی ئیمام حوسێن لە شارەکە، کە دەگوترێت لە ساڵی 61ی کۆچی لە کەربەلا و لەلایەن هێزێکی یەزیدی کوڕی مەعاوییە، خەلیفەی ئەوکاتی دەوڵەتی ئیسلامیی کوژراوە.
 
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی عاشوورا لەکاتێکدایە هێشتا مەترسیی پەتای کۆرۆنا ماوە؛ بە تایبەت کە ئێستا کۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا بەشێوەیەکی خێرا بڵاودەبێتەوە، بەڵام فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای کەربەلا لە باشووری عێراق دەڵێ؛ پلانێکی تایبەتمان بە ئامانجی رێگەگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بۆ رۆژی عاشوورا داڕشتووە؛ ھەر کەسێکیش سەرپێچییان بکات بە پێنج ملیۆن دینار سزا دەدەرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.