ئامۆژگارییەکەی مام جەلال بۆ عارف قوربانی چی بوو؟

رووداو - هەولێر

عارف قوربانی رۆژنامەنووسی دیار و یەکێک لە بەشداربووانی بەرنامەی چوارقۆڵی کەناڵی رووداو، باسی ئامۆژگارییەکی مام جەلال دەکات کە پێی گوتووە هەمیشە شتە راستەکان هەڵبژێرە.

عارف قوربانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی باسی ئامۆژگارییەکەی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان  دەکات و دەنووسێت " مام جه‌لال رۆژێك پێی‌ گوتم هه‌ندێ‌ شت هه‌یه‌ راسته‌، به‌ڵام مه‌رج نییه‌ باش بێت. شتیش هه‌یه‌ باشه‌، به‌ڵام مه‌رج نییه‌ راست بێت. تۆ هه‌میشه‌ راسته‌كه‌ هه‌ڵبژێره‌ ئه‌گه‌ر خراپیش بوو، چونكه‌ ئه‌نجام هه‌ر راسته‌كه‌ سه‌رده‌كه‌وێت".

 لە کۆتاییدا عارف قوربانی ئاماژە بەوە دەکات کە لەو رۆژەوە ئامۆژگارییەکەی مام جەلالی کردووەتە پرەنسیبی ژیانی.