لە سلێمانی دوو کۆگە سووتان

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە.
شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی ئاگر لە دوو کۆگە کەوتەوە و بەرگریی شارستانیش دەڵێت، ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە.
 
ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، یەکێک لە کۆگاکان تەختەی تێدابووە و کۆگاکەی دیکەش کەرەستەی پێداویستیی خانووبەرە بووە.
 
ئارام عەلی گوتی، زیانی گیانی نەبووە و بۆ زانینی هۆکاری رووداوەکە و زیانە مادییەکان دواتر لیژنەیەک ئاشكرای دەکات.
 
بەگوێرەی ئاماری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم ساڵ تاوەکو 21ـی ئایار، زیاتر لە هەزار و 292 رووداوی ئاگرکەوتنەوە و خنکان و هەڵدێران روویانداوە و بەهۆیانەوە 61 کەس گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێشەکە لەسەر ئەو ئامێرانەیە کە بە سیستمی ویندۆز کاردەکەن.

وەزارەتی گواستنەوە بۆ رووداو: کێشەی تەکنیکی جیهان هیچ کاریگەریی لەسەر هەرێمی کوردستان نەبووە

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو کێشە تەکنیکییەی وڵاتانی گرتووەتەوە هیچ کاریگەریی لەسەر هەرێمی کوردستان نەبووە. دەشڵێت، ئاگادار نەکراونەتەوە کە کێشە بۆ سیستمی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەی قوتابیان دروستبووبێت.