بەڕێوەبەری فلای ئەربیل: دەکرێت گەشتی دوو شاری ئەورووپا بۆ هەولێر دوابخرێن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
فڕۆکەیەکی هێڵی فلای ئەربیل.
فڕۆکەیەکی هێڵی فلای ئەربیل.
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری کۆمپانیای فلای ئەربیل دەڵێت، بەهۆی ئەو کێشە تەکنیکیییەی بۆ زۆربەی فڕۆکەخانەکانی جیهان دروسبووە، هیچ زیانمەند نەبوون و گەشتەکانیان لە کاتی خۆیدا دەکرێن، ''تەنیا لە فڕۆکەخانەی لەندن و ئەمستردام کە تووشی گرفت بوون، لەوانەیە گەشتەکان بۆ هەولێر دوابخرێن''.
 
ئەمڕۆ هەینی، 19-07-2024، لاوەند مەمووندی، بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی کۆمپانیای فلای ئەربیل لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 13:00ـی تۆڕی میدیای رووداو کە سیما ئابخێزر پێشکێشیکرد، رایگەیاند: ''گەشتەکانی فلای ئەربیل بەهۆی ئەو کێشە تەکنیکییەوە هیچ نەوەستاون و گرفتێکیان رووبەڕوو نەبووەتەوە.''
 
لاوەند مەمووندی گوتی، زۆرترین کێشە رووبەڕووی فڕۆکەخانەی ئەمستردام بووەتەوە و ''ئێستا فڕۆکەیەکی فلای ئەربیل لە فڕۆکەخانەی ئەمستردامە و تەنیا ئێر تۆفی کۆنترۆڵی (ATC) ئەوان کێشەی هەیە و رەنگە ببێتە هۆی دواکەوتنی گەشتی ئەمستردام-هەولێر.
 
بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی کۆمپانیای فلای ئەربیل ئاماژەی بەوە کرد، بەڵام ئەگەر هیچ کێشەیەک روونەدات، کاژێرێکی دیکە، فڕۆکەی فلای ئەربیل لە ئەمستردامەوە بەرەو هەولێر بەڕێدەکەوێت.
 
لاوەند مەمووندی گوتیشی: ''ئەمڕۆ گەشتەکانمان لە هەولێرەوە بۆ لەندن لە کاتی خۆیدا دەکرێت و هیچ کێشەیەکی رووبەڕوو نەبووەتەوە، بەڵام لە فڕۆکەخانەی لەندن کێشەی گەورە هەیە و رەنگە لەوێشەوە ببێتە هۆی ئەوەی گەشتەکان دوابکەون''.
 
کێشە تەکنیکییەکە زیاتر وڵاتانی ئەمریکا، ئوسترالیا و بەشێک لە وڵاتانی ئەورووپای گرتووەتەوە و زۆربەی گەشتەکانی فڕۆکەخانە و شەمەندەفەر و کەشتی وەستاون.
 
هەروەها سیستمی پەیوەندیکردن بە گشتی لەو شوێنانەی کە ئامێرەکانی مایکرۆسۆفت بەکاردەهێنن کێشەیان تێکەوتووە.
 
بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی کۆمپانیای فلای ئەربیل گوتی: ''ئێمە بە جۆرێکی دیکە بە سیستمەکە بەستراوینەتەوە و زەرەمەند نەبووینە، تەنانەت ماڵپەڕەکانیشمان نەوەستاون و تیکتەکان لە کاتی خۆیدا دەبڕدرێن.''
 
کۆمپانیای کراودسترایک کە تایبەتە بە ئاسایشی ئەلیکترۆنی، لەوبارەوە رایگەیاند، کێشەکەی دەستنیشان کردووە و جیای کردووەتەوە و چارەسەرێکی خستووەتە کار بۆ کێشەکە.
 
وا پێشبینی دەکرێت کە ئەپدەیتێکی سۆفتوێر کە لەلایەن ئەم کۆمپانیایەیە بڵاوکرایەوە هۆکاری ئەو کێشە ئەلیکترۆنییە جیهانییە بێت، کە زۆر سێکتەری لە سەرانسەری جیهان گرتووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەژماری من.

هەژماری من: هیچ کێشەیەک لە سیستمدا نییە و دەتوانن پارەکانتان رابکێشن

دوای ئەوەی بەهۆی داڕمانی سیستمی تەکنیکی جیهانەوە کێشە بۆ بەشێک لە بانک و فڕۆکەخانەکانی جیهان دروستبوو، بەرپرسانی پڕۆژەی "هەژماری من" دەڵێن، هیچ کێشەیەک لە بانکەکانی نێو پرۆژەی هەژماری مندا نییە.