تورکیا گیانلەدەستدانی 5 گەریلا و پەکەکەش کوشتنی 4 سەربازی راگەیاند

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی 5 گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. هەپەگەش دەڵێت، 4 سەربازی سوپای تورکیایان کوشتووە و سەربازێکی دیکەشیان بریندار کردووە.
 
ئەمڕۆ هەینی 19ـی تەممووزی 2024، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا گیانلەدەستدانی 5 گەریلای پەکەکەی لە ئەنجامی بۆردوومانێک لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانیەوە لە چیای گارە لە سنووری پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، هەر لە بۆردوومانەکەدا 3 پێگەی پەکەکە لە گارە، زاپ و ئاڤاشین لە پارێزگای دهۆک بۆردوومانکراون کە کۆگای چەک و شوێنی مانەوەی گەریلاکان بوون.  
 
ئەم راگەیێندراوە لە کاتێکدایە، رۆژی 16ـی مانگ، ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) کە باڵی سەربازیی پەکەکەیە، رایگەیاند، لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک شەڕ لەنێوان گەریلاکان و سەربازانی سوپای تورکیا روویداوە و لە ئەنجامدا 4 سەرباز کوژراون و سەربازێکی دیکەش برینداربووە.
 
ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدایە، تورکیا ناوی ناوە چنگ- قوفڵ و لە بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد.
 
بەڵام چەند هەفتەیەکە شەڕ و پێکدادانی نێوان هەردوولا لە پارێزگای دهۆک بەتایبەت لە سنووری قەزای ئامێدی زیادیکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئەو دوو کەسەی لە رووداوە هاتووچۆکە گیانیان لەدەستداوە

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەنێوان کۆیە و دووکان دوو کەس گیانیان لەدەستدا

گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە بە رووداوی راگەیاند، رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دووکان و کۆیە روویداوە، لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەش بریندار بوون